#ئومێد خۆشناو#: ئەو هاووڵاتیانەی بیانیین، دەبێت خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن
- هەر شوێنێک، تا #01-04-2023#، تابلۆکەی نەگۆڕێت ئەوا سزا دەدرێت بە پێ بژاردنی دارایی و لێکردنەوەی تابلۆکەی و داخستنی شوێنەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک.
- ئەو ناوانەی شازن و دوورن لە زمانی کوردی، دەبێ ناوەکانیان بگۆڕن. لە ماوەی مانگێکدا دەرفەتیان پێدەدرێت کە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
- خواردنگەکان دەبێت لیستی خواردنەکانیان بکرێت بە کوردی.
- ئەو هاووڵاتیانەی بیانیین، دەبێت خۆیان فێری زمانی کوردی بکەن، وەزارەتی پەروەردە کۆرسی زمانی کوردیان پێدەڵێن بە خۆڕایی. [1]