=KTML_Bold=مردنەکەو جوانە ئەی پیاو=KTML_End=
هەندێ قسە هەن، قسەی دڵی ملیۆنان ئینسانە بەس نازانی کەی و چۆن دەری ببڕیت؛ کاتێ کەسێک بە سادەیی و بە تەواوی مانا دەری دەبڕێ، ئیتر دەبێتە بیروباوەڕی هەزاران و ملیۆنان کەس.
ئەو جنێوەی مامۆستا #ئازاد حەمە شەریف# (معاشەکەو جوانە گەواد) تەنیا جنێو نەبوو، بەڵکوو قسەی پەنگخواردووی هەزاران کەس بوو کە دەبوو لەو کاتەدا هەروا بڵێن. بەس خەڵک نەیدەتوانی بەو کوورتی و پوختییە دەری ببڕێت.
ڕۆحی مامۆستا ئازاد شادبێ و ناو و یادگاری بۆ هەمیشە بەرزبێ. [1]
#کاوە شێخ عەبدوڵڵا#