ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکی ئافرەتان هۆشداریداوە لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا، بەو پێیەی مەترسیی تووشبوون بە ژەهراوییبوونی سکەکە بەرزدەکاتەوە، کە کێشەی تەندرووستیی مەترسیدار ڕووبەڕووی دایک و منداڵەکە دەکاتەوە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ دایک، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشیی شەکرە، قەڵەویی و سەختیی گەشەی جەستەیی و دەروونیی بۆ منداڵەکە.
کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە سەرووی بەهای پێوانەکردنی 140/90 ملم جیوە، جێگای هۆشداریپێدانە، ڕوونیشیکردەوە کە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانییدا بریتین لە قەڵەویی، شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن کە پێشتر هەیبووە، بوونی چەند کۆرپە لە سکی دایکدا، تەمەن سەرووی 40 ساڵ و نەخۆشییەکانی گورچیلە.
ڕابیتەکە جەختیکردەوە کە ڕاستەوخۆ دوای تێبینیکردنی نیشانەکانی نەخۆشیی ژەهراویبوونی خوێن سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، نیشانەکانیشی بریتین لە سەرئێشەی توند، تێکچوونی بینین، ئازاری سەرەوەی سک، تێکچوونی ناوەوە و خێرا زیادبوونی کێش.
لەپێناو سنووردارکردنی مەترسییەکانی حاڵەتەکە، دەبێت خانمانی دووگیان لە کاتی سکپڕییاندا بەشێوەیەکی گونجاو وەرزش بکەن و خواردنی تەندرووست بخۆن و چاودێریی کێشییان بکەن. [1]