=KTML_Bold=مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەم ئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار دا.=KTML_End=
ئەمڕۆ دووشەممە #27-02-2023#، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری #ھەولێر#، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئەو گوژمەیە کە نزیکەی سێ ملیار دینارە، بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات. [1]