پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی دووەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 521,695
وێنە 105,542
پەرتووک PDF 19,654
فایلی پەیوەندیدار 98,446
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەر...
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
بۆچی ناتوانیت سەعی بکەیت؟
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی ناتوانیت سەعی بکەیت؟

بۆچی ناتوانیت سەعی بکەیت؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی ناتوانیت سەعی بکەیت؟
ئامادەکردن: #ڤینوار زاهیر#

بۆچی ناتوانم سەعی بکەم (بە ئینگلیزی: why can’t I study، بە عەرەبی: لماذا لا أستطیع الدراسة) ، لەوانەیە زۆرجار خوێندکار ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە بووبێتەوە لە قۆناغەکانی هەوڵدان و تێکۆشاندا. سەعیکردن پڕۆسەی فێربوون و دەستکەوتنی زانیارییە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو لە ڕێگەی تێگەیشتن و لەبەرکردن یان ڕاهێنانکردن. لە خوێندنگەدا ئامانجی سەرەکی خوێندکار لە سەعیکردن بریتییە لە بەدەستهێنانی نمرەیەکی باش، تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتوویی، گەیشتن بە ئامانجەکانیان و هەبوونی ئیشێکی گونجاو لە دواڕۆژدا.
$بۆچی ناتوانیت سەعی بکەیت؟$
سەعیکردن پێویستی بە بەردەوامی هەیە، زۆر کەمن ئەو کەسانەی چێژ لەم پڕۆسەیە دەبینن و بەخۆشەویستییەوە ئەنجامی دەدەن. زۆربەی خوێندکاران دوای ماوەیەکی زۆر لە خوێندن یان بەهۆی پەیڕەوکردنی شێوازێکی نادرووست توانای سەعیکردنیان نامێنێت، بەشێوەیەک جۆرە ساردبوونەوەیەکیان تێدا بەدیدەکرێت و دەکەونە ژێر فشاری دەروونی و دوودڵییەوە، بەمەش لەوانەیە خوێندکارەکە نمرەیەکی کەم لە وانەکاندا بە دەست بهێنێت و ئەگەری هەیە لە خوێندن دوابکەوێت. هەندێک لەو هۆکارانەی کە خوێندکار بەهۆیەوە توانا و تاقەتی سەعیکردنی نامێنێت، بریتیین لە:
$بەسەرنەبردنی کات لەگەڵ هاوڕێ یان خێزان$
یەکێک لە کلیلەکان بۆ سەرکەوتن و سەعیکردنێکی کاریگەر بریتییە لە هێشتنەوەی هاوسەنگی لەنێوان سەعیکردن و چێژ بینین لە خۆشییەکانی ژیان، وەک بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەتدا. کۆنتڕۆڵکردنی کات و دابەشکردنی بنەمایەکی زۆر گرنگە لە پڕۆسەکەدا، لەوانەیە بتوانرێت بۆ ماوەیەکی کاتی بەتەنیا تەرکیز لەسەر خوێندن بکرێت، بەڵام دواتر ساردبوونەوە و بێزاری ڕوودەدات. بۆیە واباشترە هەوڵبدرێت لەگەڵ خوێندنەکە تێکەڵی کەسانی دەوروبەر ببن و ئەو چالاکییانەی بەلایەنەوە سەرنج ڕاکێشە ئەنجامی بدەن.
$نەبوونی هۆکارێک بۆ سەعیکردن$
لەکاتی سەعیکردن زۆربەی خوێندکاران دووچاری گرفت دەبنەوە، لەبەرئەوەی بیریان نەکردووەتەوە کە بۆچی پێویستە سەعی بکەن. دیاریکردنی ئامانجێک یان هۆکارێک وا دەکات حەزت بۆ سەعیکردن زیاتر بێت و بەردەوام بیت، ئەم هۆکارانەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، واتە هەموو خوێندکارێک بیرکردنەوەی وەکوو یەک نییە. هەندێک بۆ بەدەستهێنانی نمرەیەکی بەرز دەخوێنن و دەیانەوێت لە کۆلێجێکی باش وەربگیرێن، هەندێکی تر بۆ گەیشتن بە ئیشێکی گونجاو و حەز و ئاواتیان لە دواڕۆژدا، بەشێکی تریان تەنیا بۆ دوورکەوتنەوە لەو سزایانەی دەکرێت لەلایەن خێزانەکانیانەوە دووچاری ببنەوە ئەگەر نمرەیەکی نزم بەدەست بهێنن و چەندەها هۆکاری تر. نووسینەوەی ئەم هۆکارانە زۆر گرنگە، پێداچوونەوە و خوێندنەوەیان لەو کاتانەی هەست بە بێزاری یان ساردبوونەوە دەکەیت هاندەرێکی باش دەبێت و وا دەکات ئامانجەکەی خۆت بیربکەوێتەوە.
$نەبوونی تەکنیکێکی گونجاو بۆ سەعیکردن$
لە ڕاستیدا کێشەی سەرەکی زۆربەی خوێندکاران بریتییە لە نەبوونی شێوازێکی تایبەت بە خوێندن، ئەگەر ئەمە ئەو هۆکارەیە کە وا دەکات توانای سەعیکردنت نەبێت، ئەوا خۆشبەختانە چارەسەری هەیە. سەرەتا دەبێت بیربکەیتەوە و بزانیت کە بە چ شێوەیەک لە بابەتەکان تێدەگەیت. بەشێوەیەکی گشتی چەند تەکنیکێکی جیاواز هەیە کە پەیڕەو دەکرێت وەک چەند جارێک خوێندنەوەی بابەتەکە، بەکارهێنانی کاغەز و پێنووس، واتە لە ڕێگەی نووسینەوە، یان بە گوێگرتن لە بابەتەکە، باسکردن و شیکردنەوەی لەلایەن کەسێکەوە وەک مامۆستا، هاوڕێ یان هەر کەسێکی تر کە شارەزای بوارەکە بێت. سەرەتا پێویستە ئەو تەکنیکە دیاری بکەیت کە لەگەڵ تۆ گونجاوە و دواتر ئەنجامی بدەیت. ئەگەر بە نووسین توانای تێگەیشتنت هەیە، هەوڵبدە کاغەز و پێنووس بەکار بهێنیت و تێبینی بنووسیتەوە. داوا لە کەسێکی نزیکت بکە بابەتەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە ئەگەر بە گوێگرتنی بابەتەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە تێدەگەیت.
$بەتەنیا سەعیکردن$
ئەمە هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ ئەوەی نەتوانی سەعی بکەیت، زۆربەی خوێندکاران سەعی کردنیان بەتەنیا پێ باشترە، چونکە پێیان وایە زووتر بابەتەکە تەواو دەکەن و سەرنجیان زیاترە. بێگومان هەموو کەسەکان وەک یەک نین بۆیە هەوڵبدە ڕێگە گونجاوەکە بدۆزیتەوە، بەڵام ئەگەر تۆ کەسێکیت کە بەتەنیا سەعیکردن بێزارت دەکات، کەواتە هەوڵبدە لەگەڵ هاوڕێکەت پێکەوە ئەنجامی بدەن. ئاگاداربە چی جۆرە کەسێک بۆ ئەم مەبەستە هەڵدەبژێریت، چونکە هەڵبژاردنی کەسێکی هەڵە و بێ ئامانج لەوانەیە ببێتە هۆی خراپتربوون لەجێی بەرەوپێش چوون. دڵنیاببەوە کە لەگەڵ کەسێکی زیرەک، وریا و گونجاودا خوێندنەکە ئەنجام دەدەیت، چونکە ڕاستە و خۆ کاریگەریی لەسەرت دەبێت و وا دەکات ئارەزووت بۆ خوێندن زیاد بکات و دەبێتە هاندەرێکی باش.
$سەعیکردن لە کاتێکی نەگونجاودا$
هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو لە ڕۆژەکەدا کاریگەریی لەسەر خوێندن دەبێت، دیاریکردنی ئەم کاتەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە. هەندێک کەس سەعیکردن لە بەیانییاندا بە گونجاو دەزانن، هەندێکی تر دوای نیوەڕۆیان پێ باشترە و بەشێکی تر شەوانیان لا پەسەندە. لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی بزانن چی کاتێکی ڕۆژەکە گونجاوە بۆ سەعیکردن، ئەم لێکۆڵینەوە لەسەر سێ کاتی جیاواز کراوە، کاتەکانیش بریتیین لە 04:30 پاش نیوەڕۆ، 01:30 پاش نیوەڕۆ، 09:30 پێش نیوەڕۆ. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کە 01:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ باشترین کاتە بۆ سەعیکردن. هەوڵبدە لە سەرەتای ڕۆژەکە پلانی کاتەکانی خوێندن دابنێیت بۆئەوەی تووشی هیچ گرفتێک نەبیتەوە.
$سەعیکردن و پشوودان لەهەمان ژووردا$
کاتێک سەعیکردن و پشوودان لە هەمان ژوور ئەنجام دەدرێت، توانا و ئارەزووی سەعیکردن وردەوردە کەم دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات هەست بکەیت بە بەردەوامی خەریکی سەعی کردنیت. بۆ نموونە هەندێک خوێندکار لە ژووری نووستن دەخوێنن، تەنانەت هەندێکیان لەسەر جێگەی نووستنەکە ئەنجامی دەدەن، ئەمەش وا دەکات سەرنجیان کەم بێتەوە، خەواڵوو ببن و زوو لە خوێندن بێزار ببن. هەوڵبدە لەدوای تەواوکردنی ئەو بەشەی دیاری کراوە بۆ خوێندن ژوورەکە جێبهێڵرێت و لە شوێنێکی تر پشوو وەربگیرێت، بەم جۆرە دوای پشوودان توانای سەعی کردنت دەبێت و بێزار نابیت.
$خۆبەراوردکردن$
خۆبەراوردکردن بە کەسانی تر وا دەکات خۆت بە کەم بزانیت و ئارەزووی خوێندنت کەم دەکاتەوە، بۆ نموونە کەسەکە پێی وایە کە توانای نییە لەبەرئەوەی کاتێکی زۆرتری پێویستە بۆ تێگەیشتن لە بابەتێک بەبەراورد کەسێکی تر. هەوڵبدە لە بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر دوور بکەویتەوە چونکە تووشی فشاری دەروونی و دوودڵی دەبیتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانی چێژ لە خوێندن ببینیت، سەرنجت کەم دەبێتەوە و ساردبوونەوە لە خوێندن ڕوودەدات.
$نەخواردنی بڕی پێویست لە خواردن$
لەوانەیە باسکردنی ئەم بەباتە کەمێک سەیر بێت و بپرسیت چۆن دەکرێیت خواردن کاریگەریی لەسەر سەعیکردن هەبێت. خواردنی تەندرووست و وەرگرتنی ڤیتامینەکان بە بڕی پێویست کاریگەریی لەسەر میزاجی کەسەکە هەیە. هەوڵبدە پێش سەعیکردن زۆرخۆری نەکەیت و خواردنی ناتەندرووست نەخۆیت بۆئەوەی هەست بە خەواڵوویی نەکەیت، هەروەها گرنگی بەو خواردنانە بدە کە بۆ مێشک باشن وەک میوەی وشککراو، گوێز، ئەڤۆکادۆ و سەوزە واتەکان.
هەوڵبدە ئەو هۆکارە دیاری بکەیت کە دەبێتە ڕێگر لە سەعیکردن، وا دەکات سارد ببیتەوە و توانای سەعی کردنت نەمێنێت. لە بیرت بێت کەم واتە زۆر، واتە تەرخانکردنی 30 خولەک لە ڕۆژێکدا باشترە لە نەکردنی هیچ شتێک، بە گۆڕانکاری بچووک دەست پێبکە تا بتوانی بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بیت. [1]
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری - 27-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: گەشەپێدان
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی مەشخەڵان لە بازیان ساڵی 1996
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکور مستەفا
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکور مستەفا
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
14-05-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی خانی
شوێنەکان
دیانا
05-08-2010
هاوڕێ باخەوان
دیانا
شەهیدان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
21-08-2010
هاوڕێ باخەوان
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
09-07-2024
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی ئامادەیی زانست لە شارۆچکەی خەبات ساڵی 1986
08-07-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قوتابیانی پۆلی شەشەم لە ئامادەیی موسەلا، کەرکووک ساڵی 1992
08-07-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی سێیەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
وێنەی شیعری لە (دڵارام)ی (ئاری یاران)دا
08-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی دووەم
08-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 521,695
وێنە 105,542
پەرتووک PDF 19,654
فایلی پەیوەندیدار 98,446
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی مەشخەڵان لە بازیان ساڵی 1996
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی میللی سینا لە کەرکووک ساڵی هەشتاکانی سەدەی بیست
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی شەشەم
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی چوارەم
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی پردێ ساڵی 1998
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
شێتە و ژیرە
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی حەوتەم
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی هێرۆ لە کفری ساڵی 1998
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
دوو وەرزشوانی گەنج لە کەرکووک ساڵی 1978
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ئینسایکلۆپیدیای کەرکوک؛ بەرگی پێنجەم
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!