پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆڵی پیاوانی ئاینیی لە شۆڕشی گەلانی ئیران (1978-1980)
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆژنە؛ سەرەتایەک بۆ کاری سینەما و تلەڤزیۆن
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوێد
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گەلاوێژ
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆژنامەگەری تلەڤزیۆنی
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
نمایشی سەربازی 450 هەزار چەکداری کورد لەبەردەم سەددام حسێندا
26-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ژیان بە دەم زریانەوە؛ بەرگی 01 و 02
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پرس و پرسکرێکی ژنانی خۆرهەڵات
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی کەلەپووری ئەدەبی کوردی؛ بەرگی 01
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەحرا
26-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,628
وێنە 105,126
پەرتووک PDF 19,519
فایلی پەیوەندیدار 97,792
ڤیدیۆ 1,415
ژیاننامە
حەسەن زیرەک
شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سە...
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
جەلال بەیار
کەڕووی دەم
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەڕووی دەم

کەڕووی دەم
ناونیشانی بابەت: کەڕووی دەم
ئامادەکردن: #ڤینوار زاهیر#

کەڕووی دەم (بە ئینگلیزی: Oral thrush یان Oral candidiasis یان Oropharyngeal candidiasis ، بە عەرەبی: القلاع الفموی) ، بریتییە لە تووشبوونی دەم بە کەڕوو. ئەم حاڵەتە بەهۆی کۆبوونەوەی کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکەنس (candida albicans) لە دەوروبەری دیواری دەم ڕوودەدات. کاندیدا زیندەوەرێکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو دەمدا هەیە، بەڵام هەندێک جار زیاد لە بڕی پێویست گەورە دەبێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە لە کەسەکەدا. خۆشحاڵانە کەڕووی دەم مەترسیدار نییە، بە بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژەکەڕوو چارەسەر دەکرێت.
$کەڕووی دەم چییە؟$
بە شێوەیەکی ئاسایی لە دەمی مرۆڤدا ژمارەیەکی کەم لە کەڕوو دەژیین، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت ئەم کەڕووە زۆر بەخێرایی گەشە بکات و ببێتە هۆی تووشبوونی کەڕوویی. کەڕووی دەم بەزۆری لە منداڵانی تەمەن یەک ساڵ و ئەو منداڵانەی لە سەرەتای فێربوونی ڕۆیشتندان ڕوودەدات. ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی درووستبوونی پەڵە یان برینی سپی یان زەرد لە بەشی ناوەوەی ڕوومەت، زمان، لێو، پووک و هەروەها مەڵاشوو، ئەم پەڵە و برینانە بەپێی کات لەگەڵ بەکارهێنانی چارەسەردا نامێنێت. ئەم تووشبوونی کەڕووە مەترسیدار نییە و زۆر بە دەگمەن کێشە بۆ کەسەکە درووست دەکات، هەروەها زۆر بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت. بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی لاوازی کۆئەندامی بەرگریان هەیە، دەکرێت نیشانەکان بۆ بەشەکانی تری جەستە بگوازرێتەوە و کێشەی مەترسیدار بۆ کەسەکە درووست بکات.
$نیشانەکان$
لە قۆناغەکانی سەرەتای کەڕووی دەمدا، ئەگەری هەیە هیچ نیشانەیەک لە کەسەکەدا دەرنەکەوێت، بەڵام لەگەڵ خراپتربوونی حاڵەتەکە دەکرێت یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە دەربکەوێت:
- پەڵەی سپی یان زەرد لە بەشی ناوەوەی ڕوومەت، زمان، ئاڵوو، پووک و لێو.
- خوێنەبەربوونێکی کەم
- هەستکردن بە ئازار و سووتانەوەی دەم.
- وشکبوونی دەم.
- کێشە لە قووتدانی خواردندا.
- هەستکردن بە تامی ناخۆش لە دەمدا.
- لەدەستدانی توانای تامکردن.
- هەستکردن بە ئازاری ددان.
لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا کەڕووی دەم کاریگەریی لەسەر سوورێنچکیش درووست دەکات، هەمان ئەو جۆری کەڕووەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە کەڕووی دەم، دەکرێت بۆ بەشەکانی تری لەش بگوازرێتەوە و تووشیان بکات.
$هۆکارەکانی تووشبوون$
کەڕووی دەم بەهۆی زیاد لە پێویست گەورەبوونی کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکەنس ڕوودەدات. ئەم جۆری کەڕووە بە شێوەیەکی ئاسایی و بە ڕێژەیەکی کەم لە دەمی مرۆڤدا هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەک بۆ کەسەکە درووست بکات و زیانی پێ بگەیەنێت. کاتێک کۆئەندامی بەرگری بەشێوەیەکی باش ئیش دەکات و بەکتریا سوودبەخشەکانی لەشی مرۆڤ هاوسەنگن، هەبوونی ئەم دوو تایبەتمەندییە ڕێگری لە گەشەکردنی بەکتریاکانی لەش دەکات و هەروەها کۆنتڕۆڵیان دەکات. بەڵام ئەگەر کێشەیەک لە کۆئەندامی بەرگریدا هەبێت یان هاوسەنگی وردەزیندەوەرەکانی لەش تێک بچیێت، ئەوا کەڕووەکان دەست بە گەورەبوون دەکەن و لەش ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات. بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی وردەزیندەوەرە سوودبەخشەکانی لەش وەک دەرمانەکانی دژەبەکتریا بە یەکێکی تر لە هۆکارەکانی تووشبوون بە کەڕووی دەم دادەنرێت. هەروەها چارەسەرە شێرپەنجەییەکان وەک چارەسەری کیمیایی یان چارەسەر بە تیشک، خانە تەندرووستەکانی لەش لەناو دەبەن و لە ئەنجامدا وا دەکەن کەسەکە بە ئاسانی تووشی کەڕووی دەم ببێت. ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە وەک شێرپەنجەی خوێن و ئایدز (HIV) ، بە هەمان شێوە ئەگەری تووشبوون بە کەڕووی دەم زیاد دەکەن. دەکرێت نەخۆشی شەکرەش یەکێکی تر بێت لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەم حاڵەتە، لەبەرئەوەی نەخۆشی شەکرە کار دەکاتە سەر کۆئەندامی بەرگری و لاوازی دەکات، بەمەش ژینگەیەکی گونجاو بۆ کەڕووەکە دابین دەکات تاکوو گەورە بێت و گەشە بکات.
$ئایا کەڕووی دەم دەگوازرێتەوە؟$
ئەگەر کەڕووی دەمت هەبێت دەکرێت ئەم کەڕووە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە، کاتێک بەرکەوتنی نزیک وەک ماچکردن لەنێوانتاندا ڕووبدات. ئەو کەڕووەی دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە دەکرێت لە بەشەکانی تری جەستەشدا ڕووبدات، هەروەها دەکرێت ئەم کەڕووە بۆ بەشەکانی تری جەستەی کەسەکە بگوازرێتەوە. کاتێک کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکەنس لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە، مەرج نییە لە کەسەکەی تریشدا ببێتە هۆی کەڕووی دەم.
$چۆن کەڕووی دەم دەستنیشان دەکرێت؟$
پزیشک دەتوانێت لە ڕێگەی پشکنینی دەمەوە و گەڕان بەدوای بریندا دەستنیشانی کەڕووی دەم بکات. لە هەندێک حاڵەتدا، ئەگەری هەیە پزیشکەکە پارچەیەک لەو ناوچەیەی تووشی کەڕووەکە بووە وەربگرێت و پشکنینی لەسەر بکات، لەم پڕۆسەیەدا بەشێکی بچووک لە برینەکە وەردەگیرێت و دەنێردرێت بۆ تاقیگە تاکوو بزانن کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکەنس هەیە یان نا. بەڵام ئەگەر کەڕووەکە ناوچەی سوورێنچک بگرێتەوە، ئەوا پزیشکەکە لە ڕێگەی وەرگرتنی نموونەی سوابی قورگ (throat swab culture) و ناوبینیەوە ئەم حاڵەتە دیاری دەکات. بۆ ئەنجامدانی وەرگرتنی نموونە لە ڕێگەی سوابی قورگەوە، پزیشکەکە سوابێکی لۆکە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی پارچەیەک لە کەڕووی قورگ وەربگرێت، دواتر بە مەبەستی پشکنین بۆ تاقیگە دەنێردرێت. بۆ ئەنجامدانی ناوبینی، پزیشکەکە لوولەیەک یان بۆرییەک کە ڕووناکییەک و کامێرایەکی پێوە لکاوە، لە ڕێگەی دەمەوە دەگوازێتەوە بۆ بەشی سوورێنچک و پشکنینی ئەو ناوچەیە دەکات.

$چارەسەرکردنی کەڕووی دەم$
بۆ چارەسەرکردنی کەڕووی دەم دەکرێت پزیشک یەکێک لەم دەرمانانەی خوارەوەت بۆ پێشنیار بکات:
- فلوکۆنازول (fluconazole) ، دەرمانێکی دژەکەڕووە و لە ڕێگەی دەمەوە بە نەخۆشەکە دەدرێت.
- کلۆتریمازۆل (clotrimazole) ، دەرمانێکی دژەکەڕووە، بەڵام قووت نادرێت و بەڵکوو دەبێت لەناو دەمدا بتوێنرێتەوە.
- نیستاتین (nystatin) ، دەمشۆرێکی دژەکەڕووە، کە بۆ شۆردنی دەم بەکاردەهێنرێت.
- ئیتراکۆنازۆڵ (itraconazole) ، دەرمانێکی دژەکەڕووە لە ڕێگەی دەمەوە دەدرێت بە کەسەکە، لە کاتێکدا ئەگەر کەسەکە هیچ وەڵامێکی بۆ دەرمانەکانی تر نەبێت بەکاردەهێنرێت، واتە ئەگەر حاڵەتەکە بە دەرمانەکانی تر چارەسەر نەبوو.
- ئەمفۆتریسین (amphotericin) ، دەرمانێکە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە مەترسیدار و سەختەکانی کەڕووی دەم بەکاردەهێنرێت.
لەگەڵ بەکارهێنانی دەرماندا، دوای چەند هەفتەیەک وردەوردە کەڕووی دەم نامێنێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت کەسەکە دووبارە تووش ببێتەوە.
$چارەسەرکردنی کەڕووی دەم لە ماڵەوە$
دەکرێت پزیشک پێشنیاری هەندێک چارەسەرت بۆ بکات بۆ ئەوەی لە ماڵەوە ئەنجامیان بدەیت. لە کاتی چارەسەردا پێویستە زۆر گرنگی بە خاوێنی دەم بدەیت، هەوڵبدە ئەم ڕێگەیانە جێبەجێ بکەیت:

- بە فڵچەیەکی نەرم ددانت بشۆ بۆ ڕێگریکردن لە درووستبوونی پەڵە یان برین.
- لەدوای چاکبوونەوە و نەمانی کەڕووی دەم، فڵچەی ددانەکەت بگۆڕە بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارە تووشبوونەوە بەم حاڵەتە بکەیت.
- لە پرژێنەری دەم یان دەمشۆر دووربکەوە، مەگەر پزیشک پێشنیاری کردبێت.
هەروەها چەند ڕێگایەکی تر دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە تووشبوون بە کەڕووی دەم بە تایبەتی لە منداڵاندا، بۆ نموونە دەتوانی یەکێک لەم ڕێگایانە بەکاربێنیت بۆ شۆردنی ناو دەم:
- ئاوی سوێر.
- گیراوەیەک لە سۆدە و ئاو پێکهاتبێت.
- تێکەڵەیەک لە ئاو و ئاوی لیمۆ.
- تێکەڵەیەک لە ئاو و سرکەی سێو.
هەروەها دەکرێت لەم حاڵەتەدا ئەو ماستانەی بەکتریای سوودبەخشیان تێدایە، یان تەواوکەرە خۆراکییەکانی وەک پرۆبایۆتیک وەک چارەسەر بەکاربهێنرێت. پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێک یان تاقیکردنەوەی هەر یەک لەم ڕێگەیانە، پەیوەندی بە پزیشکی تایبەت بکە و ڕێنمایی لێ وەربگرە.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون زیاد دەکەن
ئەو منداڵانەی تەمەنیان نزیکەی یەک ساڵە و هەروەها ئەوانەی لە سەرەتای فێربوونی ڕۆیشتندان ئەگەری تووشبوونیان بە کەڕووی دەم زیاترە. هۆکارەکانی تری وەک هەندێک حاڵەتی پزیشکی، بەکارهێنانی دەرمان یان ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە شێوازی ژیانی کەسەکەوە هەیە بە هەمان شێوە ئەگەری تووشبوون بەم حاڵەتە زیاد دەکەن، لە ڕێگەی لاوازکردنی کۆئەندامی بەرگری و کەمکردنەوە و تێکدانی هاوسەنگی ئەو وردەزیندەوەرانەی بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن. بۆ نموونە ئەگەری تووشبوونت بە کەڕووی دەم زیاترە ئەگەر تۆ:
- بەهۆی حاڵەتێکی تایبەتەوە وشکبوونی دەمت هەیە.
- نەخۆشی شەکرە، شێرپەنجەی خوێن و کەمخوێنیت هەیە.
- دەرمانی دژەبەکتریاکان بەکاردەهێنیت.
- چارەسەرە شێرپەنجەییەکانی وەک چارەسەری کیمیایی و چارەسەر بە تیشک وەر دەگریت.
- جگەرە دەکێشیت.
- زیانە لاوەکییەکانی تووشبوون بە کەڕووی دەم
ئەو کەسانەی کۆئەندامی بەرگریان بەهێزە، کەمتر دووچاری کێشە و زیان دەبنەوە لە کاتی تووشبوون بەم حاڵەتە، بەڵام لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا دەکرێت کەڕووەکە بۆ سوورێنچک بگوازرێتەوە. ئەگەر کۆئەندامی بەرگریت لاوازە، ئەوا ئەگەری ئەوە زیاترە دووچاری چەند زیانێکی لاوەکی ببیتەوە. بەکارنەهێنانی دەرمان و گرنگی نەدان بەم حاڵەتە، وا دەکات کەڕووەکە بچێتە ناو ڕێڕەوی خوێن و بۆ بەشەکانی وەک دڵ، مێشک، چاو و ناوچەکانی تری جەستە بگوازرێتەوە، واتە توانای ئەوەی هەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەندامەکانی لەش درووست بکات.
$ڕێگریکردن لە کەڕووی دەم$
بۆ کەمکردنەوەی زیانە لاوەکییەکانی ئەم حاڵەتە، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:
کەلوپەلەکانت لەگەڵ کەسەکانی دەوروبەرت بەکارمەهێنە.
گرنگی بە خواردنی ئەو خواردنانە بدە کە بە پێکهاتەی خۆراکی دەوڵەمەندن، هەروەها گرنگی بە باشترکردن و بەروەپێشبردنی شێوازی ژیانت بدە بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.
گرنگی بە خاوێنی دەم بدە، لە ڕۆژێکدا دوو جار ددانەکانت بشۆ، زووزوو سەردانی پزیشکی ددان بکە.
ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە وشکبوونی دەم دەکەیت، ئەوا سەردانی پزیشک بکە.
ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، ئاگاداری ئاستی شەکرەکەت بە و هەوڵبدە کۆنتڕۆڵ بێت.
ئەگەر بێجگە لە ناوچەی دەم هەست بە تووشبوونی کەڕوویی لە بەشەکانی تری جەستە دەکەیت، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت چونکە دەشێت لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی تری جەستە بگوازرێتەوە.
$کەڕووی دەم و خۆراک$
هەندێک لێکۆڵینەوە دەریانخستووە، خواردنی ئەو خۆراکانەی بە پرۆبایۆتیک دەوڵەمەندن یان بەکارهێنانی تەواوکەری خۆراکی پرۆبایۆتیک ڕۆڵی لە ڕێگریکردن لە گەورەبوون و گەشەکردنی کەڕووی کاندیدا ئاڵبیکەنسدا هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین لێکۆڵینەوەی تر بۆ سەلماندنی ئەمە پێویستە. هەندێک کەس پێیان وایە، نەخواردنی کاربۆهیدرات یان شەکر ڕێگری لە تووشبوون بەم حاڵەتە دەکات، بەڵام لێکۆڵینەوەی زانستی لە بارەی ئەم زانیارییەوە نییە. [1]
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری - 27-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 153 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سۆران شەمسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوێد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆژنامەگەری تلەڤزیۆنی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
گەیلان عەباس
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
وێنە و پێناس
سێ مێردمنداڵ لە باغی شاری هەولێر ساڵی 1973
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆژنە؛ سەرەتایەک بۆ کاری سینەما و تلەڤزیۆن
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆڵی پیاوانی ئاینیی لە شۆڕشی گەلانی ئیران (1978-1980)
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
کورتەباس
محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا – بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد مەلا فایەق سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
گەلاوێژ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
ژیاننامە
کاروان مێراوی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن زیرەک
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەسەن زیرەک
شەهیدان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین - سەیدا ساڵح یوسفی
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
03-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
جەلال بەیار
06-05-2010
هاوڕێ باخەوان
جەلال بەیار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆڵی پیاوانی ئاینیی لە شۆڕشی گەلانی ئیران (1978-1980)
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆژنە؛ سەرەتایەک بۆ کاری سینەما و تلەڤزیۆن
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوێد
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گەلاوێژ
27-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆژنامەگەری تلەڤزیۆنی
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
نمایشی سەربازی 450 هەزار چەکداری کورد لەبەردەم سەددام حسێندا
26-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ژیان بە دەم زریانەوە؛ بەرگی 01 و 02
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پرس و پرسکرێکی ژنانی خۆرهەڵات
26-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی کەلەپووری ئەدەبی کوردی؛ بەرگی 01
26-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەحرا
26-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,628
وێنە 105,126
پەرتووک PDF 19,519
فایلی پەیوەندیدار 97,792
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سۆران شەمسی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سەد ساڵ گەشەی کۆمەڵایەتی سوێد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕۆژنامەگەری تلەڤزیۆنی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
گەیلان عەباس
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
وێنە و پێناس
سێ مێردمنداڵ لە باغی شاری هەولێر ساڵی 1973
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆژنە؛ سەرەتایەک بۆ کاری سینەما و تلەڤزیۆن
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆڵی پیاوانی ئاینیی لە شۆڕشی گەلانی ئیران (1978-1980)
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
کورتەباس
محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا – بەشی یەکەم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەحمەد مەلا فایەق سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
گەلاوێژ
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
ژمارەی پێوانەیی بۆ نرخەکانی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەم/2019
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
ژیاننامە
کاروان مێراوی
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - شێوەکار کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!