ناو: خۆرشید
نازناو: خۆرشیدی مەریوانی
ناوی باوک: شێخ مارفی کەلووس
ساڵی لەدایکبوون: 1881
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەریوان#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سنە#
$ژیاننامە$
خاتوو خۆرشیدی مەریوانی، شاعیر و نووسەری مەریوانی ساڵی 1881 لەو شارە لەدایکبووە. کچی شێخ مارفی کەلووس، لە بنەماڵەی سەیدەکانی تەراتەوەن. باوکی بەھۆی نائارامی دەوران لە مەریوانەوە ماڵەکەی دەچێ بۆ سنە و کچەکەشی خاتوو خۆرشید لە منداڵییەوە دەنێرێ بۆ ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی ئەردەڵان، ئەو بنەماڵەیە وەکوو منداڵی خۆیان دەینێرن بۆ خوێندن ھەتا دەگاتە ئەو جێگایە کە لە ئەدەبیاتی فارسی زۆر شارەزا دەبێ و تا ڕادەیەکیش عیلمی سەرف و نەحو دەخوێنێ و پەڕتووکی بەیان و مەنتیق و زمانی عەرەبی زۆر باش فێر دەبێ. خاتوو خۆرشید مەریوانی دایکی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا #قانع# مەریوانی بووە.
ئەو خاتوونە لە ڕشتە و شێوەی فەرش و درووستکردنی نەقشە و ڕەنگ زۆر بەناوبانگ بووە و نەقشە و شێوەی فەرشی ئەو، ئێستاش لە ناوچەی کوردستان بە نەقشەی خورشیدی بەناوبانگە.
خاتوو خورشید پەڕتووکێکی بە فارسی نووسیوە لە بارەی شێوەی ماڵ و منداڵ بەخێوکردن و ڕەوشتی منداڵداری. دیوانی شیعرێکیش لەو بەڕێزە بەجێ ماوە کە بەداخەوە ھیچیان چاپ نەکراون.
قانع شاعیری ناسراوی کورد، لەسەر شیعری خاتوو خۆرشید پێنج خشتەکی نووسیوە و لە شیعرەکانیدا ناوی بردووه. [1]