پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دیمەنێکی شاری هەولێر بە زیرەکی دەستکرد درووستکراوە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا 2024
06-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئازاد بوون لە دەریا؛ نوقومبوون لەزیندان
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژە سەختەکان؛ بیرەوەریەکانی شیوعیەک لە عێراق
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی دووەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی یەکەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە هەگبەی خارە خولەوە
06-07-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیمەنێکی شاری سلێمانی بە زیرەکی دەستکرد درووستکراوە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا 2024
06-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یاداشتنامەی پزیشکێک لە کوردستان و ئەڵمانیا
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سێ شەو لە زیندانی بەعسیە فاشیستەکاندا لە عێراق
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەنگی خاک؛ بەرگی دووەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 521,267
وێنە 105,369
پەرتووک PDF 19,614
فایلی پەیوەندیدار 98,350
ڤیدیۆ 1,418
ژیاننامە
مەحوی
ژیاننامە
وەفایی
ژیاننامە
مەلای جزیری
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەر...
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
مایەسیری
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مایەسیری

مایەسیری
ناونیشانی باهەت: مایەسیری
ئامادەکردن: #ڤینوار زاهیر#

مایەسیری (بە ئینگلیزی: hemorrhoids، piles، بە عەرەبی: البواسیر) ، یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کۆم. بریتییە لە هەڵئاوسان یان گەورەبوونی ئەو خوێنهێنەرانەی لەناو کۆم یان کۆتا بەشی ڕیخۆڵە ئەستوورەدان. مایەسیری دەکرێت لە شێوەی پارچە پێستێک لە ناوەوەی کۆم یان کۆتا بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورە درووست بێت و پێی دەوترێت مایەسیریی ناوەکی، یان لەدەرەوەی کۆم کە بە مایەسیریی دەرەکی ناودەبرێت. مایەسیریی دەرەکی باوترە، زیاتر گرفت بۆ کەسەکە درووست دەکات و بەهۆی هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکانەوە نیشانەکانی وەک خوێنبەربوون، خورانی کۆم، ناڕەحەتی لەکاتی دانیشتن و ئازاری لەگەڵدایە. لە مایەسیریی ناوەکی، کەسی تووشبوو هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرناکەوێت. لە (٪50) ی کەسانی پێگەشتوو لە تەمەنی 50 ساڵییەوە و بەدواوە تووشی مایەسیری دەبن. لەناو ڕێڕەوی کۆم یان بەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورە ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێت هێمڕۆیدز ڤینەس کوشن (hemorrhoids venous cushion) ، کە بەرپرسە لە داخرانەوەی کۆم. بەهۆی شوێنە هەستیارەکەی، زۆری جووڵە و چەند هۆکارێکی تر ئەم کوشنە لەگەڵ زۆربوونی تەمەن گەورە دەبێت و دەبێتە هۆی مایەسیری، لەبەر ئەم هۆکارەشە زیاتر لەدوای تەمەنی 50 ساڵییەوە دەردەکەوێت.
$کێن ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە؟$
هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی بە مایەسیری هەیە، بەڵام ئەم حاڵەتە لە منداڵاندا باو نییە و نابینرێت، لەبەرئەوەی پێویستی بە کاتێکی زۆرە بۆ سەرهەڵدانی. ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاترە لە ئەو کەسانەی:
- کێشی لەشیان زۆرە.
- دووگیانن.
- گرنگی بە خواردنی ئەو خۆراکانە نادەن کە ڕیشاڵیان زۆرە وەک سەوزە و میوەکان.
- بە بەردەوامی کێشەی قەبزبوون یان سکچوونیان هەیە
کێشی قوورس بەرز دەکەنەوە واتە ئەوانەی یاری ئاسن دەکەن.
- بۆ ماوەیەکی زۆر لە تەوالێتدا دەمێننەوە.
- پێویستە پەستانێکی زۆر لە کاتی کردنی پیساییدا بەکاربهێنن.
- تەمەنیان 50 ساڵی و بەرەو سەرەوەیە.
- جووتبوون لە ڕێگەی کۆمەوە ئەنجام دەدەن.
- هەبوونی کێشی زیادەی لەش بەتایبەتی لە دەوروبەری سک، پەستان لەسەر خوێنهێنەرەکانی کۆم درووست دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن و گەورەبوونیان. هەر هۆکارێک ببێتە هۆی درووستبوونی پەستانێکی زۆر لەسەر خوێنهێنەرەکان ئەوا ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاد دەکات. ئەو کەسانەی کێشی لەشیان زۆرە و تووشی مایەسیری بوون ئەگەر پلانێکی خواردنی تەندرووست جێبەجێ نەکەن تووشی ناڕەحەتی زۆر دەبن، لەبەرئەوەی پەیڕەوکردنی سیستمێکی خواردن کە پێکهاتووە لە بڕێکی کەم لە ڕیشاڵەکان و بڕێکی زۆر لە چەورییە زیان بەخشەکان قەبزی زیاد دەکات. ڕیشاڵەکان کرداری هەرس ئاسان دەکەن و ڕێگری لە قەبزبوون دەگرن. نەخواردنی بڕی پێویست لە ڕیشاڵەکان و کەم خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی قەبزی. ئەو کەسانەی قەبزن واتە ناتوانن بە ئاسانی پیسایی بکەن، بەڵکوو دەبێت فشار (هێز) ێکی زۆر بەکاربهێنن بەمەش پەستان لە دەوریی کۆم زۆر دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و گەورەبوونی خۆێنهێنەرەکانی کۆم، لە ئەنجامدا ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاد دەکات.
$مایەسیری لەماوەی دووگیانیدا$
خانمانی دووگیان ئەگەری تووشبوونیان هەیە، لەبەرئەوەی لەکاتی دووگیانیدا گەورەبوونی منداڵدان، پەستانی گەورەبوونی کۆرپەلە بە بەردەوامی و زیادبوونی ئۆکسجین و خۆراک لە ڕێگەی خوێنەوە بۆ ناوچەی کۆم دەبێتە هۆی گەورەبوونی خوێنهێنەرەکان و درووستبوونی مایەسیری. مایەسیری لە سێ مانگی دووەمی دووگیانی واتە ناوەڕاستی ماوەی دووگیانی و کۆتا سێ مانگی دووگیانی ڕوودەدات، چونکە لە قۆناغەکانی کۆتایی دووگیانی پەستان لەو ناوچەیە زیاد دەکات. هەبوونی مایەسیری لەکاتی دووگیانی هیچ کێشەیەک بۆ کۆرپەلەکە درووست ناکات.
$نیشانەکانی مایەسیری$
مایەسیریی ناوەکی هیچ نیشانەیەکی نییە تا ئەو کاتەی دەگاتە قۆناغی کۆتایی (قۆناغی مەترسیدار) ، بەڵام نیشانەکان لە مایەسیریی دەرەکیدا زۆر بەڕوونی دیارە. نیشانەکان بریتیین لە:
- خورانی کۆم.
- هەبوونی گرێ لە دەوروبەری کۆم.
- هەستکردن بە ئازار لە دەوروبەری کۆم بەتایبەتی لەکاتی دانیشتن یان پیسایی کردندا.
- هەبوونی خوێن.
لەکاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە بۆ وەرگرتنی کرێم بە مەبەستی ڕێگریکردن و نەهێشتنی خوران، هەڵئاوسان و ئازار. هەروەها چارەسەرکردنی قەبزی لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمانەوە.
$چەند ڕێنماییەک لەکاتی هەبوونی مایەسیریدا$
خواردنەوە و خواردنی بڕی پێویست لە ئاو و ڕیشاڵەکان، سەوزە و میوەکان سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان. بەپێچەوانەوە هەندێک کەس لەکاتی بەکارهێنانی ڕیشاڵ بە ڕێژەیەکی زۆر تووشی قەبزی دەبێت، لەبەرئەوە پێویستە ئاگاداربن و شارەزای لەشی خۆیان بن و لەو شتانە دووربکەونەوە کە دەبێتە هۆی قەبزی.
ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کرداری هەرس خێرا دەکەن وەک پیادەڕەوی، ڕاکردن، پاسکیلسواری و یۆگا، بەڵام دەبێت لە بەرزکردنەوە و هەڵگرتنی کێشی زۆر بەدوور بن لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی درووست بوونی پەستانێکی زۆر و هەستکردن بە ئازار.
نەهێشتنەوە و ڕانەگرتنی پیسایی و کردنی لەکاتی خۆیدا. هێشتنەوەی پیسایی بۆ ماوەیەکی زۆر، قەبزی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ناڕەحەتی زیاتر لەکاتی پیسایی کردندا.
کەمکردنەوە یان بەکارنەهێنانی کحوول و ماددەی کافایین وەک چا و قاوە بۆ ڕێگریکردن لە قەبزی.
گرفتەکانی مایەسیری
مەیینبوونی خوێن لە خوێنهێنەرەکانی کۆمدا
خوێنبەربوون
کەمخوێنی، لەکاتی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە خوێن
هەوکردن لەکاتی هەبوونی مایەسیریی دەرەکی
هەبوونی گرێ لەدەرەوەی کۆم
لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە خوێن لەکاتی هەبوونی مایەسیریدا دەبێتە هۆی کەم خوێنی، لە ئەنجامدا کەسەکە تووشی سەرسوڕان و دابەزینی پەستانی خوێن دەبێت. هەبوونی خوێن بەتەنیا نیشانەی مایەسیری نییە، واباشترە لەکاتی هەبوونی خوێن سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت و لە بارودۆخەکە دڵنیا ببیتەوە. [1]
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری - 27-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پزیشکی - تەندروستی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 194 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەکیم ئەبوبەکر
وێنە و پێناس
دارە سووتاوەکە پێش سووتاندنی ساڵی 1977
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتیەکی بنەماڵەی ساحێبقڕان
وێنە و پێناس
تاهیر ساڵح بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ساڵی 1965
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی دووەم
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق کرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد
پەرتووکخانە
ئازاد بوون لە دەریا؛ نوقومبوون لەزیندان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خانمێکی کوردی نەناسراوە
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دەستەیەک له کاربەدەستان و مامۆستایان و قوتابییانی شاری مەهاباد ساڵی 1949
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
پەرتووکخانە
لە هەگبەی خارە خولەوە
پەرتووکخانە
ڕۆژە سەختەکان؛ بیرەوەریەکانی شیوعیەک لە عێراق
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی یەکەم

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەحوی
11-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەحوی
ژیاننامە
وەفایی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
وەفایی
ژیاننامە
مەلای جزیری
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلای جزیری
ژیاننامە
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ماهشەرەفخانم - مەستوورە ئەردەڵانی
ژیاننامە
ئەحمەدی خانی
14-05-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی خانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دیمەنێکی شاری هەولێر بە زیرەکی دەستکرد درووستکراوە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا 2024
06-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئازاد بوون لە دەریا؛ نوقومبوون لەزیندان
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژە سەختەکان؛ بیرەوەریەکانی شیوعیەک لە عێراق
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی دووەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی یەکەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە هەگبەی خارە خولەوە
06-07-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دیمەنێکی شاری سلێمانی بە زیرەکی دەستکرد درووستکراوە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا 2024
06-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یاداشتنامەی پزیشکێک لە کوردستان و ئەڵمانیا
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سێ شەو لە زیندانی بەعسیە فاشیستەکاندا لە عێراق
06-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەنگی خاک؛ بەرگی دووەم
06-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 521,267
وێنە 105,369
پەرتووک PDF 19,614
فایلی پەیوەندیدار 98,350
ڤیدیۆ 1,418
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
حەکیم ئەبوبەکر
وێنە و پێناس
دارە سووتاوەکە پێش سووتاندنی ساڵی 1977
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
خەلیل جەنگی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتیەکی بنەماڵەی ساحێبقڕان
وێنە و پێناس
تاهیر ساڵح بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ساڵی 1965
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی دووەم
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێراق کرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئێراق کرد
پەرتووکخانە
ئازاد بوون لە دەریا؛ نوقومبوون لەزیندان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خانمێکی کوردی نەناسراوە
ژیاننامە
ئێدوارد باودن
ژیاننامە
کامەران عەبدولکەریم
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دەستەیەک له کاربەدەستان و مامۆستایان و قوتابییانی شاری مەهاباد ساڵی 1949
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
پەرتووکخانە
لە هەگبەی خارە خولەوە
پەرتووکخانە
ڕۆژە سەختەکان؛ بیرەوەریەکانی شیوعیەک لە عێراق
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
پەرتووکخانە
پارتیزانەکانی دوای ئەنفال؛ بەرگی یەکەم
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پەروەردە کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - منداڵان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!