سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ئەمڕۆ دووشەممە #27-02-2023#، لە کۆشکی #بەغدا#، پێشوازیی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتی ئەمەل جەلال .
لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستیی دامەزراندنی ناوەندێکی ڕۆشنبیریی کوردی عەرەبی لە #سلێمانی# کرد، لەگەڵ گرنگیدان بە مۆنیۆمێنت و شوێنەوارەکان و مۆزەخانە و شوێنە گەشتیارییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەشتیاران بەشێوەیەک لەگەڵ پێگەی هونەریی وشارستانیەتی ئێراقدا بگونجێت.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستیی سوودوەرگرتن لە وێنە و تابلۆ هونەرییەکانی هونەرمەندانی ئێراقی لە شوێنی گەشتیاریی و هۆتێلەکان کرد، بۆ ناساندنی ڕەسەنایەتی هونەری ئێراق و شارستانیەتەکەی.
لای خۆیەوە، خاتوو ئەمەل جەلال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئاماژەی بەوەدا کە دەستەکەیان پلانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵ هەیە. [1]