لە کۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن ڕێککەوتوون.
دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حیزبە ڕێککەوتوون کە هەڵبژاردن بە چوار بازنە ئەنجام بدرێت و بەشێوەی لیستی نیمچە کراوە بێت.
بەپێی ڕێککەوتنی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حیزبە ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی ئێراق دەبێت و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئێراق دەکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی ئێراق.
لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش گەیشتوون بە ڕێککەوتن. [1]