ڕۆژی چوارشەمە #01-03-2023# دانیشتنی کردنەوەی خولی بەهارەی پەڕڵەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت. فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری دانیشتنەکە دەکات بە پێچەوانەی بایکۆتی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی حکومەت.
سەرەڕای زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی تا ئێستا #28-02-2023# هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ بەشداری نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە و فراکسیۆنەکە بەنیازی بەشداری کردنی دانیشتنەکەن.
لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێنج پڕۆژە یاسا دەکرێت و پڕۆژەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت و خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ سێ یاسای گەڕاوە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ پەڕڵەمان دەکرێت. کە بەهۆی تێبینی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەریان واژۆ نەکراون.
هەر لە دانیشتنەکەدا داوای دەست لەکارکێشانەوەی حەوت پەڕڵەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە کە پێکهاتوون لە پێنج پەڕڵەمانتاری یەکگرتوو کە هەریەک لە شێرکۆ جەودەت و #ئەبوبەکر هەڵەدنی# و ئیسماعیل عەلی و سەرچنار ئەحمەد و هەڵز ئەحمەدن لەگەڵ #کازم فاروق# پەڕڵەمانتاری #نەوەی نوێ# و #عەلی حەمە ساڵح# پەڕڵەمانتاری پێشوی فراکسیۆنی گۆڕان. [1]