ناونیشانی بابەت: گرنگی ڤیتامین K بۆ منداڵی ساوا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
- منداڵی ساوا ڕێژەی ڤیتامین کەی k کەمە بۆیە پێویستە ڕاستەوخۆ لەدوای لەدایکبوون دەرزی ڤیتامین k لێبدرێ.
- کەمی ئەو ڤیتامینە ئەبێتە ھۆی خوێنبەربوون بەزۆری - لەتەمەنی 2-7 ڕۆژی ڕوو ئەدات، بە زۆری کەمی ئەو ڤیتامینە ئەبێتە خوێنبەربوون لە:
1- ناوکی منداڵەکە.
2- لە لوت یان دەم.
3- خوێن لە میز یان پیسایی منداڵەکە.
4- پەڵەی شین لەسەر پێستی منداڵ.
5- ھەندێ جار ئەبێتە خوێنبەربوون لەمێشکی منداڵ کە زۆر مەترسیدارە.
بێگومان شەرت نییە لەھەموو منداڵێک ڕوبدات، بەڵام ئەگەر ڕوبدات مەترسیدارە بەتایبەتی خوێنبەربوون لەمێشک بۆیە (خۆپاراستن لەچارەسەرکردن باشترە)
- زۆرجار ئەو دەرزیە لە نەخۆشخانە نیەو لەمنداڵ نادرێ، بۆیە پێویستە ھەموو دایکێک کەکاتی منداڵبوونێتی ئەو دەرزیە بکڕێ و لەگەڵ خۆی بیبات بۆ ئەوەی لەمنداڵەکەی بدەن و لەو مەترسیانەبەدووربن. [1]