ناونیشانی بابەت: لە درووستکردنی خەڵتە دووربکەونەوە و منداڵەکانتان فێری خواردنی خۆتان بکەن
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
- منداڵ پێویستە ھەر خواردنەو بەتەنھا بیدەیتێ بۆ ئەوەی تامی ھەموو جۆرەکان بکات و لێکیان جیا بکاتەوە.
- جگە لەوەش پڕۆتین و کاربۆھیدرات و چەوری و ڤیتامین و کانزاکانیش بە بڕی دیاریکراو وەرگرێت ، بێگومان زیانی ھەیە خواردنەکە ھەموو پڕۆتین بێت یان ھەموو کاربۆھیدرات، ھەر بۆیە ئەو خەڵتانە زیان بە گەدەو ڕیخۆڵەی منداڵ ئەگەیەنێت.
- کەدەست ئەکەی بەخواردن مەبەستەکە ئەوەیە ھەموو جۆرەکان تاقی بکەیتەوەو کە منداڵ تەمەنی بووە یەک ساڵ لەگەڵ خۆتان لەسەر سفرە دانیشێت، بەڵام بەم شێوەیەی ئێوە بێ نەتامی نیسک ئەزانێت و نەخواردنەکانی تر بۆیە ئەوکاتە بەدەست بێ خواردنی منداڵەوە ئەناڵێنن.
- لەھەمووی گرنگتر کارەکان لەسەر خۆتان ئاسان بکەن تۆ بەردەوام پێت ناکرێ خەریکی درووست کردنی خەڵتە بی منداڵەکەت ڕابێنە لەسەر ھەموو جۆرە خواردنەکان با زوو بێتە سەر سفرە و خواردنی خۆتان بخوات و لەدەستی دوو -سێ خواردن درووست کردن ڕزگارت بێت. [1]