ناونیشانی بابەت: پەتا بڵاوەکەی ناو منداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
زۆربەی ئەو نەخۆشانەی ئەیانبینین ئەم پەتایەیان گرتووە (کۆکە و پەسیو و تا) زۆربەی دایک و باوکەکانیش ئەڵێن دکتۆرە 2 ڕۆژ چاک ئەبێت و بۆی ئەگەڕێتەوە.
ھۆکاری ئەم پەتایە ڤایرۆسە لەلایەکەوە دڵمان خۆشە کە ڤایرۆسە چونکە وەکوو بەکتریا مەترسیدار نییە.لەلایەکی تریشەوە لێی بێزار ئەبین چونکە چاکبوونی کاتێکی زۆری ئەوێت و زووش سەرھەڵئەداتەوە، بە زۆری بە 3ڕۆژ بۆ ھەفتەیەک چاک ئەبن ھەندێ جار دووھەفتەی پێ ئەچێت. لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە ھەر بۆیە ھەموو خێزانەکە ئەیگرن و زۆر بڵاوە.
نیشانەکانی کۆکە و ھەڵامەت و تا بێتاقەتی و کەمی ئیشتیھای خواردن و کەمخەوی و ھەندێجار ڕشانەوە.
$چارەسەر:$
بۆ چارەسەر منداڵ پێویستی بەمانەی خوارەوە ھەیە:
1- پشوودانی تەواو: مەینێرە بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانە، مەھێڵە خۆی ماندوو بکات و ڕاکە ڕاکەی زۆر بکات، ھەوڵ دە کاتێکی زۆر بخەوێت (ئەم پشوودانە لەھەموو چارەسەرکان باشترە تەنانەت بۆ گەورەکانیش کاتێک ئەم پەتایە ئەگرن) .
2- شلەمەنی زۆر بخوات و بۆ ئەوەی تووشی جفاف نەبێت چونکە (جفاف - وشکبوون) کۆکە زۆرتر ئەکات.منداڵ شەھیەی نامێنێت بۆیە بۆ خواردن زۆریان لێ مەکەن تەنھا شلەمەنی ئەگەر بتوانێت بەسە.
3- باراسیتۆڵ وەربگرێت ئەگەر تای ھەبوو یان منداڵەکە ئەگریاو ناڕەحەت بوو.
4- جیھازی تەبخیر ئەتوانی بیکڕی و لەماڵەوە بەکاری بێنی زۆر بەسوودەو زیانی لاوەکی نییە.
5- دەرمانی دژە بەکتریا ئەنتی بایوتیک بێپرسی دکتۆر بەکارمەھێنە.
6- بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکە ئەگەر منداڵەکەت یەک لەم نیشانانەی خوارەوەی ھەبوو:
- تایەکی بەرز لە سەرووی 38، 5بوو.
- تەمەنی کەمتر بوو لە 6 مانگی.
- منداڵەکەت تەنگەنەفەس بوو یان ڕشانەوەی ھەبوو. [1]