- بەهۆی پابەندنەبوونییەوە بە بڕیار و سیاسەتی کۆمەڵ و فڕاکسیۆنەوە کە زۆر شت دەگرێتەوە و نامانەوێت باسی بکەین، مامۆستا عوسمان دەرکراوە.
- ئەو بەڕێزە هیچ کاتێک باسی حەرامی مووچەی پەڕڵەمانی نەکردووە کە کردویەتی بە پاساوی شکاندنی بایکۆت.
- بە پاساوی ئەوە بووە هەشت ملیۆنی مووچەکەی بەشی ناکات..
- چەندین مانگە هیچ پابەندییەکی دارایی بەرانبەر کۆمەڵ جێبەجێ نەکردووە کە بەر لە بوونی بە پەڕڵەمانتار، بەڵێنی پابەندبوونی دابوو. [1]