ناونیشانی پەڕتووک: هونەری هایپەریالیزم
ناوی نووسەر: #خەلیل عەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم پەڕتووکە بەسەر دوو تەوەری سەرەکیدا دابەش کراوە، تەوەری یەکەم باس لە قۆناغی پێش هایپریالیزم دەکات و دواتر دێتە سەر مێژووی چۆنییەتی سەرهەڵدانی ئەم ڕەوتە لە هونەر و دواتریش، وەک بزاڤێکی گرنگی هونەری خۆی پیشان دەدات. هەروەها هەر لەو تەورەشدا باس لە کاری هونەری دیجیتاڵی کراوە و بایەخ و گرنگی ئەم هونەرە لەسەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بابەتە ژمارەییەکان، کە چۆن گەشەیان کردووە و دواتر ڕاستەوخۆ ئەم کاریگەرییەیان گواستووەتەوە بۆ ناو کایە هونەرییە دیجیتاڵییەکە.
لە تەوەری دووەمدا تیشک خراوەتە سەر هونەری ڕاستگەرایی و دواتریش گەشەکردنی ئەم ڕێبازە بەرەو هایپەریالیستی لەنێو کورددا، ئینجا هونەری دیجیتاڵی، ئیدی لەم نێوەندەشدا تیشک خراوەتە سەر (33) شێوەکاری کورد، کە لەو بوارەدا کاردەکەن، یان کاریان کردووە. [1]