ناونیشانی پەرتووک: دەربارەی شیعری بێسارانی
ناوی نووسەر: ئەنوەر قادر محەمەد
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
شیعری بێسارانی چنین و داڕشتنێکی هونەریی بەرزی تێدایە، کە لە ڕووی زمان و وێنە و ئاوازەوە لەو تێکستانەن کە ئاستێکی باڵا و نەمریان هەیە. بە تایبەتیی وێنە و میتافۆڕەکانی کە ناوازە و دانسقەن، لە تێهەڵکێشێکی وشە و ئاماژە و هێما و نیشانەکانەوە درووست بوون.
ئەم پەرتووکە هەوڵێکی گرنگە کە سێ توێژینەوەی ورد، هاوکات پڕ بۆچونی جیاوازی لەخۆگرتووە بۆ دنیای بێسارانی شاعیر. [1]