بابەت: وتار
ناونیشان: $ئایا ئەوەی تاڵەبانی باوک بناغەکەی دانا تاڵەبانی کوڕ تەواوی دەکات؟$
ناوەرۆک: سیاسی
نووسین: #محەمەد ئەمین پێنجوێنی#
ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی #هەولێر#دا #بافڵ جەلال تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تۆپێکی گەورەی تەقاند.
بافڵ تاڵەبانی، وەرن با لەبری ئاڵای حزبایەتی، ئاڵای کوردایەتی هەڵگرین، وەرن با پێکەوە کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین، براکانمان لە ڕۆژاوا لەژێر فشاردان و هەموو ڕۆژێک بۆمباباران دەکرێن، وەرن بایارمەتیان بدەین،
وەرن پێکەوە پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان برایانی #پەکەکە# و دەوڵەتی تورکیا پێکبهێنین و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بەئاشتی بکەین.
ئەمە قسەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو کە داوا لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە با پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی ئەم کێشانە.
بۆچی نا، خۆ سەرۆکی کۆماری ئێراق، ڕەوانشاد #مام جەلال# و#ێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێم ڕۆڵی کارگەریان هەبوو لە پڕۆسەی ئاشتیدا کە پێنج ساڵ ئارامی و ئاساییشی بەرهەمهێنا بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا.
دەبا تاڵەبانی کوڕ و بارزانی کوڕ و سەرۆکی هەرێم و پەکەکە و #هەدەپە# پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی پڕۆسەیەکی تری ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ چارەسەری کێشەکانی کورد و کورد، کورد و دەوڵەتانی هەرێمی، چونکە هەلەکە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی هەر حزب و کەسایەتی سیاسی بتوانێ ڕۆڵی مێژوویی خۆی تیا بگێڕێت گۆڕانکاری سەرسوڕهێنەر لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، ئەوەش بەسەر گەلی کوردیدا دەسەپێنێت کە یەکگرتن و یەکهەڵوێستی و دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشە تایبەتییەکان تاکەڕێگەی نیشتمانی و مێژووییە. [1]