ناونیشانی بابەت: نەخۆشی ھەستیاری گەنم
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ڕۆژانە نەخۆش ئەبینم کە پێیان وتراوە حەساسیەی گەنمت ھەیەو پێویستە ھەموو ئەو خواردنانە نەخۆیت کەسەرچاوەکەی گەنم و جۆیە وەکوو (نان و شۆفان وبێرگەر و کەنتاکی و کێک و ئیتر زۆر خواردنی تر ئەگرێتەوە) .
بەڕاستی کارەساتە کە ئەو خێزانە ئەو نەخۆشییە لەناویان نەبێت و تەنھا بە پشکنینێکی خوێن کەڕێژەکەی کەمێک بەرزە تۆ بەو نەخۆشە بڵێی کە ئەو نەخۆشییە درێژخایەنەت ھەیە (ھەندێ جار نەخۆش ئەو پشکنینەشی بۆ نەکراوە تەنھا گومانیان ھەیە لەو نەخۆشییە و ئیتر پێی ئەڵێن ئەو بەرھەمانە مەخۆ)
ڕاستە ھەرکاتێک نەخۆش چەند نیشانەیەکی ھەبوو وەکو:
- سکچوون یان قەبزی بەردەوام.
- کەمی گەشە.
- لاوازی و بێڕەنگی.
- کەمخوێنی کە سوودی لەچارەسەرەکان نەبینیبێت
وامان لێئەکات گومان بەرین بۆ ئەو نەخۆشییە، بەڵام پێویستە.
پشکنینی تایبەت بۆ ئەو نەخۆشییە ئەنجام بدرێت و زۆرجار پێویستی بە (ھەناوبینین و نازوری ڕیخۆڵەش) ئەبێ.
ئەگەر دەرکەوت کە منداڵەکەت ئەو نەخۆشییەی ھەیە ئەوا پێویستە بە درێژایی ژیانی دووربکەوێتەوە لەمادەی گلۆتین کە لەبەرھەمەکانی گەنم ھەیە وەکو
گەنم، جۆ، شۆفان، کێک، چکلێت، بەرگەر، کنتاکی، برنجى بسمتی و چەندین خواردنی تر.
لەگەڵ ئەوەشدا خۆشبەختانە ئێستا لە مارکێتەکان زۆرخواردن و کێک و نەستەلە تایبەت بەو نەخۆشییە درووست کراوە و ئەتوانی بۆ منداڵەکەتی بکڕی کە لەسەری نووسراوە (خالي من الغلوتين glutenfree)
[1]