ناونیشانی بابەت: پێی تەخت لە منداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەم دایکە منداڵەکەی ھێنابوو بۆ لام بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و ئەیوت بەردەوام لە ڕۆشتندا ئەکەوێت و قاچی ھەموو شوێنی برین و کەوتنی پێوە دیاربوو.
دوای ئەوەی کە پشکنینمان بۆ کرد دەرکەوت پێی تەختە ئەوە ھۆکاری سەرەکی کێشەکەیەتی.
پێی تەخت واتا ئەو کە تەماشای پێ ئەکەین لە لاتەنیشتەوە ئەو کەوانە (قەوس) ی یان چەماوەی بنی پێ نابینین. ئەمە لە مندڵی خوار 2 ساڵ ئاساییە و وردەوردە ئەو کەوانە درووست ئەبێ بەتایبەتی لە 3ساڵی پێویستە بەجوانی بیبینین.
$چارەسەر:$
وەکو پێشتر وتمان لە دوای 2-3ساڵی پێویستی بەچارەسەر ئەبێ پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و کەڵک لەم چارەسەرانە ئەبینیت:
1- ناوکەفی تایبەت.
2- وەرزش چارەسەری سرووشتی کە ئێمە لە نەخۆشخانەی ئازادی بەشێکی تایبەتمان ھەیە بۆ ئەو بوارە بەناوی کلینیکی ڕاھێنان و چارەسەری سرووشتی منداڵان
3- چارەسەرکردنی ھۆکارە نەخۆشییەکان.
چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێ ئەبێتە ھۆی:
- ناڕێکی لە ڕۆشتنی منداڵ.
- ئازار لە پشت و ئەژنۆ.
- ھەوکردنی جومگە.
- ھەندێ جاریش ھیچ کێشەیەک ڕوونادات. [1]