سەرچاوەیەک هۆکاری سەرەکی ئەنتۆنی گۆتێرز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان سوورە لەسەر ئەوەی #هەولێر# و #بەغدا# بگەنە ڕێککەوتن، بۆیە گرنگییەکی زۆر بەو پرسە دەدات.
هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی ئەنتۆنی گۆتێرز بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ بابەتی هەوڵەکانی هەردوولایە بۆ ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی نێوانیان.
سەردانەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەگان بۆ جەختکردنەوەیە لەوەی دەیانەوێت کۆتایی بە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بێت. [1]