بڕیارە جارێکیتر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و کورسی پێکاتەکان کۆ ببنەوە. بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە #هەولێر# کۆببنەوە و پرسی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و کورسی پێکهاتەکان، چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ بکەن. ئەو کۆبوونەوەیەش دوای ئەوە دێت کە هەقتەی ڕابردوو هەردوو دەزگای هەڵبژاردن کۆبوونەوەو بڕیار درا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمان بە چوار بازنە بێت و نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت، هەروەها بۆ سوودوەرگرتنیش لە لیستی دەنگدەران هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی ئێراق بکرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 429 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!