پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
تەقینەوە گەورەکە!
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەقینەوە گەورەکە!

تەقینەوە گەورەکە!
$تەقینەوە گەورەکە!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕایمۆند کارزێڵ (1946- ) پیرە ئەندازیارێکی گووگڵە، زیاتر لە بواری فیوچەریستیکدا کار دەکات، خاوەنی خەڵاتی 80 داهێنانی سەربەخۆیە. لەماوەی ڕابردوودا نووسینێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەخۆی کە پابەندی جۆرێک لە ڕژێمی تایبەتی کەمخۆرییە بۆ ئەوەی بتوانێت زۆر بژی و زۆرترین خەیاڵبکات، بیر بکاتەوە تا بتوانێت بگاتە دۆخێک تێیدا ئەلگۆریتمێک پێش بخات بگاتە خاڵی singularity moment. ئەم خاڵە خاڵی تەقینەوەی زیرەکی دەستکردە کە تێیدا ئەلگۆریتمە زیرەکەکان دەگەنە دۆخێک گەڕانەوەیان نییە بۆ دواوە، میستەر کارزیڵ پێی وایە لە ڕێگەی ئەم کارەیەوە دەتوانێت کێشەی مردن چارەسەر بکات. ڕایمۆند لەو نووسینەیدا پێی وایە مرۆڤ لە 2045 دەتوانێت بگاتە ئەم دۆخە و دەڵێت لە ساڵی 2045 ئێمە دەگەینە دۆخێک کە یەک ملیارد هێندەی ئەوەیە ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، هۆکارەکەشی ئەو خێراییە لۆگاریتمیی و ئێکسپۆنێنشیاڵییەیە کە زیرەکی دەستکرد پێیدا تێدەپەڕێت، یەک تێیدا نابێتە دوو، بەڵکوو دەبێتە دە، دە دەبێتە سەد و سەد بە ملیۆن.
ئەوەی من مەبەستمە چارەسەرکردنی کێشەی مردن نییە کە ڕایمۆند ئیدیعای دەکات، مەبەستەکەی بەندە زیادکردنی داتاکانی ئێمەیە بە ڕێژەی دوو ئەوەندە و سێ ئەوەندەی ئێستا نا، بەڵکوو زیادکردنی داتاکانی ئێمە یەک ملیارد هێندەی ئەوە دەبێت کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووین زۆر تۆقێنەر دەردەکەوێت! ئەم داتایە زۆر ترسێنەرە.
تەماشا کۆمەڵێک ڕۆبۆت و کۆمپیوتەر بکە بتوانن بەم بڕە زۆرە لە داتاوە پەیوەندی لەنێوان خۆیاندا درووستبکەن و زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەن! لەمە مەترسیدارتر ئەوەی مێشکی مرۆڤێک بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ ئەم هەموو کۆمپیوتەرەدا ببەستێت و زانیارییەکانیان وەربگرێت. ئەمە ترساندن نییە بەڵکوو واقیعێکە بەدڵنیایی لە داهاتوویەکی نزیکدا تێیدەکەوین، هەروەک چۆن ئەمڕۆ خۆنەویستانە کەوتووینەتە دونیای کۆمپیوتەرەکان سبەینێش دەکەوینە دونیای مرۆڤە سوپەر سمارتەکان، بەقەولی هەراری هۆمۆ دیۆس.
لەسەرێکی دیکەوە کەسێکی وەک جاحظ دوازدە سەدە بەر لە ئێستا شەوێک بەتاریکی دەچێتە پەڕتووکخانەکەیەوە بە شوێن پەڕتووکێکدا دەگەڕێت. دیارە پەڕتووکەکانی ئەو سەردەمە لە پێستی ئاسک و بەرگی ئەستووری جلدی درووست دەکرێن، قوورس و ئەستوور و گەورە. کە دەیەوێت یەکێک لەو پەڕتووکانە دابگرێت کە لەسەر پەڕتووکخانەکەی کەڵەکە بوون، ڕەفەی پەڕتووک هاڕە دەکەن بەسەریدا و جاحظ بەهۆی زەبری پەڕتووک و کەڵەکەبوونی پەڕتووک بەسەریدا گیان لەدەست دەدات!
ئەمڕۆ کە ئەو نووسینەی ڕایمۆند کارزیڵم خوێندەوە، ناخودئاگا بیری مردنەکەی جاحظ هات بە مێشکمدا. ئێمە لە دوای ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردووەوە کەوتووینەتە دۆخێکی مەترسیدار کە زۆر جار بە دۆخی تەقینەوەی زانیاری ناوزەد دەکرێت Singularity technology دۆخێکی دژواری دەوڵەمەند بە داتا کە بواری گەڕانەوەی تێدا نییە بۆ دواوە. تەقینەوەی زانیاری ئەو دۆخەیە کە ئێمە دەمانەێت بێینە نێو دونیای مەجازی و ئینتەرنێت یان تەنانەت پەڕتووکخانەیەک تا بە شوێن شتێکدا بڕۆین و سێرچی بۆ بکەین، لەسەر تەنیایەک بابەت ملیۆنەها جۆر لە داتا دێنە بەردەسمان و بە جۆرێک ون دەبین و دەپلیشێنەوە لەنێویاندا کە هیچی لە پلیشانەوەکەی جاحظ کەمتر نییە. ڕاستە ئەو جەستەی پلیشایەوە بەڵام ئێمەش ئەمڕۆ دەروون و بیرکردنەوەمان بەتەواوەتی لەژێر هەرەسی داتادا و زانیارییەکاندا پلیشاونەتەوە، داتای زۆر و شیکار نەکراو بوارێکی بۆ تێفکرین و بیرکدنەوە نەهێشتۆتەوە.
ئەم زانیارییانە تەنیا لە فەزای مەجازیدا نین، ئەمڕۆ مزگەوت، زانکۆ، ئەکادیمیا، تینک تانک ، بازاڕ، خوێندنگە، باخچە و تەنانەت دایەنگاکانیش بوونەتە کارگەی وەرگرتن و پاشان بڵاوکردنەوە و کەڵەکەکردنی داتاو زانیاری تا زیاتر مێشک و دەروونمان وەک جەستەی جاحظ بپلیشێننەوە. ئەم دۆخە لە مامۆستایەکی زانکۆ بۆ دادەیەکی دایەنگا، لە نووسەرێک بۆ کارگوزارێک تەرویجی پێدەدرێت، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن، دۆزینەوەی کار، تەنانەت ڕێز و حورمەت لە پێوەری جۆرێتی و بیرکردنەوە وە گۆڕدراون بۆ پێوەرە چەندێتیەکانی زانینی بڕی داتای لەسەر یەک کەڵەکەکراو.
ئەم دۆخی کەڵەکەکردنی زانیاری داتایە وەک دۆخی ئەو پیاوە دێتە بەرچاو کە ماڵەکەی پاکناکاتەوە لەو زبڵ خاشاکەی کە لەماڵەکەیدا کۆبوونەتەوە و ئەم هەر پێی وایە دەبێت پارێزگارییان لێبکات بە بیانووی ئەوەی ڕۆژێک دێت پێویستی پێیان بێت تا بەکاریان بهێنێت و سوودیان لێ ببینێت، تاوای لێدت بوارێک لەماڵەکەیدا بۆ هەناسەدان نامێنێتەوە وزبڵ دەیخوات.
کاتێک داتاکان بەفلتەری بیرکردنەوەی ڕەخنەییدا نەبران ناتوانن ببنە زانست، کە زانستیش نەبوو هۆشیاری درووستنابێت، بەبێ بوونی هۆشیاریش ئیدی لەبری حیکمەت و تێگەیشتن لە قانونە خودایی و گەردوونییەکان، هەموو ڕووداو و دیاردەکانی دەوروبەر دەدەینە دەست تەلیسم، سیحر و جادوو، قەزاوقەدەر، چاوی پیس، ویستی ئیلاهی و ماسۆنییەکان، دیارە ساختەچی و فێڵباز و بازاڕچییەکانیش بۆشاییەکانی ئەم چەمکانە بە هەل دەزانن بۆ تەرویجدان بە جەهل و بیرنەکردنەوەی زیاتر.
$چارەسەر$
بە گوێرەی بۆچوونی هەندێ لە سایکۆلۆجیستەکانی ئەم بوارە مرۆڤ بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت لە خەفەقان و هەناسە توندی نێو داتاو زانیارییەکان پێویستە بگەڕێتەوە بۆ تێوریاکەی ئەرستۆ: ئێمە کێشەی کەمی زانیاریمان نییە، کێشەی بیرکردنەوەی درووستمان هەیە. دەبێت زانکۆ و خوێندنگە و باخچە و دایەنگاکان لەبری گواستنەوەی زانیاری ببنە ناوەندی درووستکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و سەرڕێخستنی مایند سێتی لەخۆ و هاوردە نەکراو. بە بڕوای بەشێک لە کۆمەڵناس و دەروونناسانی بواری پەروەردە، بیرکردنەوەی درووست دوو ڕێگای هەیە:
یەکەم: بۆ هەموو باسێک نەگەڕێمەوە بۆ لێکۆڵینەوەی نێو سایت و پەڕتووک و بڵۆگەر و ڤیدیۆ و باسەکانی نێو سۆشیال مێدیا بۆ ئەوەی بزانم خەڵک لەبارەی ئەم باسە تازەیە وە دەڵێن چی! سەرەتا دەبێ چەرخی ڕەوڕەوەکەی نێو زیهنی خۆم بچەرخێنم بەئاڕاستەی تێگەیشتن لەو باسە، پێش خەڵک بزانە خۆت چۆن بیر دەکەتەوە، بوونیادی بیرکردنەوەی خۆت سەبارەت بەو باسە چییە و چۆنە.
دووەم: کۆکردنەوەی ئارگیومێنت و باسی پشتیوانیکەر و دژ تێز و ئەنتی تێز سەبارەت بەو باسە و هەڵسەنگاندنی خۆت بۆ هەردوو بۆچوونەکە تا سانتێزێکی نێو بیرکردنەوەی خۆت سەر ڕێ بکەوێت. [1]
ئەم بابەتە 406 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 406 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێداچوونەوە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێ و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە ڤیستیڤاڵی موزیکی نەتەوەیی ئێران، لە ساڵی 1975
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
11-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,435
فایلی پەیوەندیدار 97,465
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
پێداچوونەوە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - سلێمانی ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.578 چرکە!