ئەو دەرمانە گیایی و سرووشتییانەی، بۆ زیادکردنی کێش و دابەزاندنی کێش بەکاردێن، زۆر خراپ و مەترسیدارن لەسەر ژیان و تەندرووستی ئەو کەسانەی بەکاریدێنن.
زۆر جار دەبینین ڕیکلام دەکرێت بۆ پاودەر، کەپسول، گیراوە، تێکەڵەی بەناو گژوگیا و دەرمانی گیایی سرووشتی، بۆ زیاد کردنی کێش و دابەزاندنی کێش، زۆرێک لەو پاودەر و کەپسول و گیراوە و تێکەڵانەی دەفرۆشرێن، هەندێکیان تەندرووست نین بەکاربێن و مەترسیەکی زۆر گەورەی هەیە لەسەر جەستەی بەکارهێنەر.
ئامادەکردنی پاودەر، کەپسول، گیراوە، تێکەڵە، پێویستی بە پزیشکی پسپۆڕ و کەسانی شارەزایە، لە بواری گژوگیای پزیشکی، دەرمانی گیایی، بۆیە ناگونجێت و ناکرێت هەر کەسێک بێت و لای خۆیەوە گژوگیای پزیشکی ئامادەبکات و بەدەرمانی گیایی و سرووشتی بیفرۆشێت، زانیاری زانستی لەسەر گژوگیای پزیشکی نەبێ نابێت دەرمان درووست بکەیت و بیفرۆشیت، چونکە لەجیاتی بوون بە چارەسەر دەبێتە ژەهر و بەکارهێنەر دەکوژێت.
زۆرێک لەو دەرمانانەی بەناوی دەرمانی گیایی سرووشتی دەفرۆشرێن، کیمیایین و مەترسیدار و ژەهرن، بەکارهێنەر دەکوژێت، یان دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەندامێکی جەستەی، یان تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەنی دەکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، جگەر، گورچیلە، بەرزە فشاری خوێن، نەزۆکی، خەستی خوێن، شەکرە، شێرپەنجەی قۆڵۆن، گەدە، غودە، چەندین نەخۆشی دیکە، هەوڵبدە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و کەسانی شارەزا بکە لە بواری دەرمانی گیایی، بەبێ ڕێنمایی ئەوان هیچ دەرمانێک مەخۆن و بەکاری مەهێنن، بۆ سەلامەتی و تەندرووستیتان. [1]