پیازی بۆ پاک ئەکا.
پیاز: توێ توێیە و هەمیشە بۆ خواردن پاکدەکرێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسی مەراییکەر و ماستاوچییە، لە کۆمەڵگەدا هەندێک کەس بە جۆرێک پەروەردەدەکرێن کە هیچ بنەمایەکی کەسێتی باشیان تێدانییە، خۆیان ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بووەستن و ژیان بەڕێبکەن، بۆیە بەردەوام ماستاو بۆ ئەم و ئەو دەکەن.[1]