هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی و نیگەرانی، زۆر باوە و لە ژیانی ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبیتەوە، بەڵام هەندێک خۆراک هەیە هەستی ئارامبوونەوەت پێدەبەخشێت و یارمەتیی باشترکردنی باری دەروونیت دەدات، وەکوو ئەو خۆراکانە.
=KTML_Bold=1. چەرەسات=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، ئۆمێگا-3، ڤیتامین B و ئەو کانزایانەی ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی فشار.
=KTML_Bold=2. سەلەمون=KTML_End=
باشترین خۆراکی مێشکە، باری دەروونی باشتر دەکات، ترشە چەوری و ئۆمێگا-3ی تێدایە، هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=3. سپێناغ=KTML_End=
هۆکارە بۆ باشتر کارکردنی مێشک، فۆلیک ئەسیدی تێدایە، فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە، هەروەها ئاسن و ئەو ماددە خۆراکیییانەی تێدایە کە بەسوودە بۆ تەندرووستی.
=KTML_Bold=3. شلیک و بێرییەکان=KTML_End=
شەکەتی و دڵەڕاوکێ ناهێڵێت، یارمەتیت دەدات هەست بە دڵخۆشی بکەیت. [1]