گومان لەوەدا نییە ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت کاریگەریی لەسەر شێوازی ژیانت، کێشی جەستەت، شێوەی دەرکەوتنت، مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی دادەنێت، هەربۆیە بڕیارەکە لە دەستی خۆتدایە چۆن بمێنیتەوە.
هەندێک خۆراک هەیە هۆکارە بۆ جوان مانەوەی پێستی ڕوخسار و پڕۆسەی پیربوون دوادەخات، (ماڵپەڕی doctor.ndtv) ئەو خۆراکانەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. مۆز=KTML_End=
کلیلی تەندرووستیی پێستە، چونکە شێداری دەکاتەوە و یارمەتیی چارەسەرکردنی وشکی پێست دەدات، هێڵە زبرەکانی ڕوخسار دەشارێتەوە، چەوری زیادەی پێست لادەبات.
=KTML_Bold=2. تۆوی کەتان=KTML_End=
دژە ئۆکسانە و مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ترشە چەوری و ئۆمێگا-3، پێست بە شێدار دەهێڵێتەوە.
=KTML_Bold=3. برۆکلی=KTML_End=
دژە هەوکردن و دژە پیرییە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و K، یارمەتیی پێست دەدات کۆلاجین بەرهەمبهێنێت.
=KTML_Bold=4. بیبەری سوور=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە و یارمەتیی درووستکردنی کۆلاجینی پێست دەدات، لەگەڵیدا بیبەری زەرد و پرتەقاڵی هەمان سوودیان هەیە.
=KTML_Bold=5. شوکوڵاتەی ڕەش=KTML_End=
ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی پێست و دژە پیرییە، پێست لە تیشکە زیابەخشەکانی خۆر دەپارێزێت. [1]