ناو: نەبەرد
نازناو: جاف
ناوی باوک: محەمەد سەعید
ڕۆژی کۆچی دوایی: #09-02-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
(نەبەرد محەمەد سەعید محەمەد بەگی جاف) محەمەد سەعید بەگی باوکی سیاسەتمەدار و نووسەرێکی دەرکەوتووی گەلەکەمان بووە . باپیری (حەمە بەگ) ئەندامی یەکەم پەڕڵەمانی ئێراق بووە لە سەردەمی پاشایەتیدا نوێنەری پارێزگای #کەرکووک# - #کفری# بووە.
ساڵی 1967 کولێژی سەربازی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1972 لە زانکۆی تاران زمانی ئینگلیزی و ئەدەبی فارسی تەواوکردووە .
ساڵی 1967 چووەتە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان .
لە ڕۆژنامەی (کەیهان - چاپی لەندەن) و (مامۆستای کورد) و گۆڤاری (کاروان) دا بەرهەمی جۆراوجۆری بڵاوکردۆتەوە .
$دیوانە چاپکراوەکانی$
1- هەرگیز ناڵیم پەشیمانم - شیعر 1988 نەرویج
2- بارانی مەرگ - شیعر 1988 نەرویج
3- چروستان - شیعر 1988 نەرویج
4- بەغدا شیعر 1994 #سلێمانی#
وێنەیەک لە هەڵبەستێکی کە هەتا ئێستا لە هیچ دیوانیکیدا بڵاونەکراوەتەوە
تۆ کەلاری
تۆ هەڵمەتی ڕۆژی خۆی و پەلاماری تو تەلاری تازە شاری تۆ کەلاری
تۆ وەک تۆفی تۆ بزیسکەی تۆ بەهاری
تۆ مەڵبەندی کوڕی ئازاو بەویقاری
تۆ ڕازاوەی وەکوو بووکی ناو ئەیوانی
تۆ چەند شۆخی خاوەن خوانی تۆ کەلاری. [1]