پیاو ئاوبیبات، دەست بە دڕکەزیشەوە ئەگرێ.
دڕکەزیی: جۆرە دڕکێکی قایمی باڵابەرزی هەمیشە سەوزە، لە کوردەواردا دەکرێت بە پەرژین (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە مەبەست لە کەسێکە کە بەهەر هۆکارێک بکەوێتە تەنگانە و لێقەومانەوە، لەوکاتانەدا مرۆڤ هاوار بۆ دوژمن و نەیارەکانیش دەبات، لەپێناوی ئەوەی ڕزگاری ببێت. [1]