پیاوی ترسنۆک کوتەکی زلە.
هەموو کەسێک بەرهەمی ئەو خێزان و بنەماڵەیەیە کە تێیدا بەخێوکراوە، چۆن پەروەردەکرابێت یان چۆن بارهاتبێت بەوشێوەیە ڕەفتار و کردار ئەنجامدەدات، لە کۆمەڵگەدا کەسان هەن ئازا و بوێرن هەروەها کەسانیش هەن ترسنۆکن، لەکاتی شەڕدا کەسە ترسنۆکەکان لیدان باش دەخۆن، چونکە هیچ بەرگرییەک ناکەن هەرچەندە کوتەکی گەورەشیان بەدەستەوەبێت. [1]