پیاوی شووم باڵی هەیە.
شووم: مەبەست لە کەسی نالەبا و خراپ ڕەفتارە. لە کۆمەڵگەدا کەسانی خراپ زۆرن کە هەوڵی خراپەکاری دەدەن، بۆیە پیاوێک کە نەگبەتی و بەڵا بڵاوبکاتەوە دەستی دەگاتە هەموو شوێنێک، زیاتر ئەو کەسانەن کە خۆیان دەگەیەننە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک و گوفتاری نەشیاو دەرئەبڕن و زیان بە بەرانبەرەکانیان دەگەیەنن. [1]