پیر لە پیریی نییە، لە سەرگوزەشتەییە.
پیر: مەبەست لە کەسی بە تەمەن و بە ئەزموونە لە ژیانکردن، پیر کە شارەزا بێ، لە تەمەن درێژیی نییە، لە دنیابینییەتی، لە کۆمەڵگەدا کەسانی زۆر دەژینن، کەسە بە ئەزموونەکان ئەوانەن کە زۆر گەڕاون چیرۆکی جۆراوجۆریان زۆر بیستووە و بینیوە، لە ژیانیاندا کەڵکیان لێوەرگرتووە، نەک ئەوانی زۆر ژیاون.[1]