پیر و تەڕپۆش، هاتوونەتە جۆش.
تەڕپۆش: بە کەسێکی بەتەمەن یان پیر دەوترێت کە جوان گەنجانە خۆی گۆڕیبێت، هاتۆتە جۆش: مەبەست لە کەسی دڵتەڕ و چاولەدەرە. پەندەکە بە کەسایەتی ئەو ژنانە ئەوترێ کە بەتەمەنن و جوان خۆیانگۆڕیوە، لە ڕەشبەڵەکدا کۆئەبنەوە و شایی و ئاهەنگەکان گەرمدەکەن. [1]