پیرە بۆیە بەگیرە.
بە کەسێک دەوترێت کە دنیادیدە و بەراوتەکبیر بێت، کەسە بە تەمەنەکان لە ژیانیاندا تاڵی و سوێری ژیانیان چەشتووە، هەوراز و نشێوی ژیانیان تاقیکردۆتەوە، بۆیە بەرگەی هەموو سەرما و گەرما و ناخۆشییەک دەگرن، پەندەکە مەبەستی لە کەسانێکە کە زوو بڕیار لەسەر ڕووداوەکان نادەن. [1]