پیرە، بەڕا و تەکبیرە.
تەکبیر: پرسووڕا، بیروباوەڕ گۆڕینەوە. لەناو هەموو خێزان و بنەماڵەیەکدا کەسانی بەتەمەن و دنیادیدە بوونیان هەیە، شارەزایی و وردیی و دنیابینینیان کاتێک دەردەکەوێت کە کێشەیەک درووستدەبێت، بە زانایی چارەسەری دەکەن، بۆیە گەورەیی کەسە پیرەکان لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە بیروڕا دەگۆڕنەوە و گەورەیی خۆیان دەنوێنن. بۆیە کەسی پیر بە تەکبیر و ژیریی دەبێت بە میر، نەک بەتەمەن درێژیی.[1]