ناونیشانی بابەت: بۆنی ناخۆشی ناو دەمی منداڵ
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
منداڵەکەم بۆنی دەمی زۆرناخۆشە و چارەسەری ئیلتھابی قوڕگم بۆی وەرگرت وکەچی ھێشتا ھەر بۆنی دێت
ڕۆژانە ئەم سیناریۆیە دووبارە ئەبێتەوەو بۆیە لێرەدا بەکوورتی باسی ھۆکار و چارەسەری بۆنی ناخۆشی دەمی منداڵ ئەکەین:
1- گوێ نەدان بە پاکو خاوێنی دەم و دان ونەشۆرینی ددان ئەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی بەکتریاو بۆنی ناخۆش
- پێویستە ڕۆژانە بەلای کەمەوە دووجار بەفڵچەو مەعجون دانی منداڵەکەت بشۆیت.
- پێویستە بەلای کەمەوە ساڵی جارێک سەردانی دکتۆری دان بکەیت و بۆ ئەوەی کێشەو نەخۆشی دانەکانی چارەسەر بکەیت.
2- ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جيوب أنفي مزمن) ، ھەسیاری لوت و هەوکردنی لیمفەگرێکان و گەروو (التهاب اللوزتين والبعوم)
3- پێویستە چارەسەر بکرێ لای پزیشکی منداڵان
4- خواردنی شیرینی و تیژو سیر و پیاز:
پێویستە ئەو خواردنانە زۆر کەم بکەیتەوەو ئەگەر خواردی لە دوای ئەوە بەجوانی دەم و دانی بشۆیت
5- کەمخواردنی ئاو و وشکی دەم:
ڕۆژانە بۆ منداڵەکەت دیاری بکەیت کە پێویستە بڕە ئاوێکی دیاریکراو بخوات و خۆت بە بیری بھێنیتەوە بۆ ئەوەی دەمی وشک نەبێت
6- ھەندێ جار بوونی کرمی ڕیخۆڵە و ھەوکرنی ڕیخۆڵەکانیش ئەبنە ھۆی بۆنی ناخۆشی ناودەم.
7- پشکنینی پیسایی بکرێت و چارەسەر وەربگرێ. [1]