ناونیشانی بابەت: پەتای سکچوون و ڕشانەوە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەوەی منداڵی ھەبێ لەم ماوەیە 2022 ئەزانێ کە پەتایەکی سکچوون و ڕشانەوەی بەھێز بڵاو بۆتەوە:
منداڵەکە یەکەم جار ئەڕشێتەوە، دواتر تا ئەیگرێ و لەکۆتاییدا ئەبێتە سکچوونێکی زۆر وەکوو ئاو ھۆکارەکەی ڤایرۆسی ڕۆتایە Rota virus.
لە ڕێگەی ئاوو خواردنی پیس و دەست نەشۆرین بڵاو ئەبێتەوە، تکایە ئاگاتان لەپاکوخاوێنی منداڵەکانتان بێ
چارەسەر: پێویستە شلەمەنی و مۆزو ماست و پەتاتە بدەیتە منداڵەکەت و تا ئەتوانی نەھێڵیت تووشی وشکبوون (جفاف) ببێت. [1]