ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
لەم ڕۆژانە نەخۆشێک ھاتە کلینیک و منداڵەکەی تەمەنى 8 مانگە ڤیتامین D ھەبوو وتی دکتۆرە ئەم قەترەیە باشە؟ وتم بەڵێ ڕۆژی یەک قەترەی بدەرێ وتی چیییی؟
یەک قەترە! وەڵا سەیدەلێکە وتی ڕۆژی 1 سی سی بدەرێ منیش ھەر ھەفتە و شوشەیەک تەواو ئەکەین ئەوە چوارەم جارە بۆی ئەکڕمەوە. بەڕاستی شۆک بووم یەک سی سی 15 قەترەیە واتا ئەو منداڵە 15جار زیادی لەپێویستی خۆی وەرگرتووە. ئەومنداڵە دوورنیە ئێستا تووشی ژەھراویبوون بوبێت بە ڤیتامین D.
- یەک سی سی بخۆ
- 1کەوچک چای بخۆ
- یەک قەترە بخۆ
- 5 سی سی بخۆ
- 10 قەترە بخۆ
ڕۆژانە ئەم وەسفانە لای نەخۆشەکان ئەبینینەوە کە چونەتە دەرمانخانەکانی دەورو بەر و ھەرکەو بە ئارەزووی خۆی دەرمانەکە بە نەخۆش ئەدات و پێی ئەڵێت ئەوەنە بدە منداڵەکە، بێ ئەوەی بزانێت کە ھەردەرمانەو بە پێی کێشی منداڵ و جۆری نەخۆشێکە و تەنانەت کۆمپانیای دەرمانەکەش ئەگۆڕێت.
ھەرگیز مەبەستم ئەوە نییە دەرمانخانەکان بشکێنمەوە، بەڵام پێویستە بزانیت کە تەنھا دکتۆر ئەتوانی ئەوە دیاری بکات منداڵەکەت پێویستی بە چی دەرمانێک و چەند قەترە یان سی سیە، ھەر نەتتوانی دکتۆر ببینی ئەو وەرەقەیەی لەگەڵ دەرمانەکەیە بخوێنەوە ھەموو زانیاریەکانی تێیە و
تووشی ھەڵە بەکارھێنان نابیت.
تێبینی: ڤیتامین D بەپێی جۆری شەریکە دیاری ئەکرێ ئایا ئەومنداڵە قەترەیەک یان زیاتر وەربگرێ. [1]