ناونیشانی بابەت: منداڵ و ڕۆژوو گرتن
کەی منداڵ ئەتوانێت ڕۆژوو بگرێ؟
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
منداڵ لە تەمەنی 7 ساڵیەوە پێویستە بەشێوەیەکی کاتی (چەند کاتژمێرێک) بەڕۆژوو ببێت و کە بووە 10ساڵ بەتەواوی ئەتوانێت بەڕۆژووبێت.
ھەرچەندە منداڵمان بینیوە لەپێش 10 ساڵیش زۆر بەجوانی توانیویەتی بەڕۆژووبێت.
پارشێوان لەگەڵ خۆت منداڵەکەت ھەڵبسێنەو با پارشێو بکات بۆ ئەوەی فێری کەش و ھەوای ڕەمەزان بێت دڵنیام ھەموو منداڵێک حەزی لێیەو داوا لە دایکی ئەکات کە ھەڵی بسێنێت بۆ پارشێو.
ھەرگیز مەڵێ گوناحەو تێرخەو نەبووە و جارێ منداڵە، چونکە لەو تەمەنەوە فێر نەبێت زۆر گرانە دواتر بتوانێت فێربێت، بێگوومان پێویستە شەوان زوو بخەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارشێو ھەستێت.
کە پارشێوی کرد لێی گەڕێ چەند ئەتوانێ بەڕۆژوو بێت و فێری بکە ھەرکاتێک تینووی بوو ئەتوانێت ئاو بخوات و یان برسی بوو نان بخوات و بۆ ڕۆژی داھاتوو دیسانەوە بەڕۆژوو بێت.
کەلەخەو ھەستا بەزۆر ڕۆژووەکەی پێ مەشکێنە و ڕەنگە بتوانێت تاکو نیوەڕۆ بیگرێ و وردەوردە فێری ئارامگرتن ئەبێت لەسەر ئەوەی بێ خواردن بمێنێتەوە و بێگومان زووتر فێری ڕۆژووگرتن ئەبێ.
=KTML_Bold=ئەوانەی کە ناتوانن بەڕۆژوو بن:=KTML_End=
- ئەومنداڵانەی کە نەخۆشی و دەرمانی درێژخایەنیان ھەیە وەکوو شەکرەو گەشکەو نەخۆشی گورچیلە.
- ئەو منداڵانەی کە لاوازن و کێشەی گەشەیان ھەیە کە پزیشک بینێوێتی و چارەسەری بۆ داناوە (نەک تۆ خۆت بڕیار بدەی کە منداڵەکەت زەعیف و لاواز و توانای نیە). [1]