پێمان ناکرێ لەبەر گورگی، مەڕداری تەرخکەین.
تەرخ: تەرک یان وازلێهێنان. گورگ: ئاژەڵەکی کێوی گۆشتخۆری دڕندەیە، بەکەوێتە ناو مەڕوماڵات زیانی گەورە دەدات، واتە: شوانکارە ناکرێت لە ترشی گورگ واز لە کارەکەی بهێنێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە ناکرێت لەبەر شتی کەم و ئاسان و بێنرخ، واز لە شتی گران و بایەخدار بهێنرێت. [1]