پێێ درۆزن کورتە.
درۆزن: مەبەست لە کەسێکە لە ڕاستی لە ژیانیدا نییە، هەموو هەوڵ و تەقەڵایەکی بۆ گەیشتن بە قازانج لەسەر بنەمای ناڕاستی وێنای دەکات، پەندەکە مەبەستی لەو کەسانەیە کە ڕاستگۆنین و شتی ناڕاست بڵاودەکەنەوە، تەمەنی ناڕاستییەکەیان کورتە و زوو ئاشکرا ئەبن، لەم بارەیەوە پێشوان دەڵێن: درۆ تەمەنی کورتە. [1]