پێی مردوو درێژە.
لە کوردەواریدا دەوترێ: لینگی جووت کرد، حەیاتی ڕەشیدا یان پێی درێژکرد، بۆ کەسێک بەکاردێ کە مردبێت، بۆ هەمیشە مردوو لە گۆڕدا قاچەکانی درێژ ئەکات، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کاروسەودایەکدا زیانی گەروەری بەرکەوتبێت و مایەپووچ بووبێت یان پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی لێتێکچووبێت و کەس گرنگی پێنەدات. [1]