تا ئەو بایە لەو کونەوەبێ، حاڵمان لەمە خۆشتر نابێ.
پێشوان دەڵێن: کابرایەک لە دەشت لەبەر ڕەشەبا، قاوتەتوو ئەخوات، هەر چەند قاوتەکە ئەبا بۆ دەمی، ڕەشەباکە لێی دەفڕێنێ و ناگاتە دەمی، لەو کاتەدا یەکێک دێت و لایەوە دادەنیشێ و دەڵێ: خاڵە ئەوە چییە؟ خاڵەش دەڵێ: تا ئەم بایە لەم کونەوە بێ، هیچ واتە: هیچم پێناخورێت بایەکە ناهێڵێت. [1]