تا ئێوارێ قەزوان بخۆی، بە گوێزێ پێت ئەگا.
تا ئێوارێ قەزوان بخۆی، بە گوێزێک ئەتگەمێ.
قەزوان: بەردی داری قەزوانە و لە کوردەواردا بەتەڕی دەکرێتە ناو دۆوە، بەوشکیش دەکرێت بە تەزبیح، گوێزیش یەکێکە لە خۆراکە بەهادارەکان، هەروەها قەزوان دەنکی وردە و گوێز دەنکی گەورەیە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە لەکاردا بەدەستوبردبێت واتە: تا تۆ سەد دەنگ قەزوان دەخۆی من بەخواردنی یەک گوێز پێتدەگەمەوە. [1]