ناونیشانی بابەت: میتۆدێک و فێربوون
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
ئەم میتۆدێکو فێربوونەش جیاوازی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆئەوەی ئەم دووجەمکە جیاوازە لەیەکتر جیابکرێتەوە پێویست مامۆستا جیاوازیەکانی بزانێت نووسەر کە پەڕتووکی میتۆدەکانی وانەوتنەوە ئاماژە بەو جیاوازیە دەکات و دابەشی سەر سێ جیاوازی دەکات و دەڵێت:
=KTML_Bold=یەکەم=KTML_End=: وانەوتنەوە لانی کەم دووکەسی پێویستە ، یەکێک دەیەوێت فێرببێت وە یەکێکی تریش ئەو فێری دەکات، بەڵام فێربوون پڕۆسەیەکیشە بەتەنیاش دەکرێ بۆ نموونە یەکێک بەبێ بوونی مامۆستا خۆی فێر دەکات.
=KTML_Bold=دووەم=KTML_End=: ئامانجی سەرەک وانەوتنەوە فێربوونە، بەڵام ئامانجی فێربوون زیادکردنی مەعریفیە چونکە وانەوتنەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بەفێربوونەوە هەیە بەڵام فێربوون پەیوەندی بە وانەوتنەوە نییە.
=KTML_Bold=سێیەم=KTML_End=: لە وانەوتنەوەدا مامۆستا پێشەنگی بابەت هەڵبژێرێت میتۆدێک دیاری دەکات بۆ ئەوەی ئەو بابەتەی پێبختە ڕوو، بە مەبەستی ئەوەی کەسی بەرانبەر فێربکات بەڵام مەرج نییە ئەم دوو هۆکارە لەکاتی فێربووندا بوونی هەبێت.
ئەم بەراورد کردنە ئەوەمان پێدەڵێن کە وانەوتنەوە بەپێی هەموو پێناسەکان پڕۆسەیەکی نیو سۆبێکتی یان نیوسۆبێکتیڤە واتە لەنێو بکەرەکاندا (سۆبێکت) بەرجەستەدەبێت بۆئەم بەرجەستەبوونە پێویستی بەکات نییە بەڵام پێویستی بە کەشێکی کۆمەڵایەتی (خوێندنگە یان قوتابخانە) هەیە ئەو کەشە کۆمەڵایەتیە مەرجێکە بۆ فێربوون بە بوونی سێ پێکهاتە سەرەکی دیداکتێک کە ئەوانیش (مامۆستا قوتابی یان خوێنکار ، ناوەرۆک) کە ئەمانە مەرجی سەرەکی پڕۆسەی وانەوتنەوەیە و مەرجێکی تری وانە وۆەوە بەبڕوای (لیند سترۆیم) بریتییە لەوەی کە خوێنکار فێرببێت.
وانەوتنەوە پڕۆسەیەکی کۆمۆنیکاتیڤە واتە لەکاتی ئەم پڕۆسەیە بەبەردەوام قسە کردن و بیروڕا گۆڕینەوە دێتە ئاراوە ئەم بیروڕاگۆڕینەوەیەش لەسەر چەند بابتێک درووست دەبێت کە (پڕۆگرامە یان شتێکی دیکە) لە کۆی ئەم پڕۆسەیەدا (وانەوتنەوە) ئەو بابەتانە شرۆڤەو شەن و کەودەکرێن کە لەلایەن ئەندامە بەشداربووەکانی ناو پڕۆسەکە کە (مامۆستا و قوتابی یان خوێنکار) دێنە ئاراوە وە گرنگیەکەی لەوەدا بە دەردەکەوێت (پڕۆسەی فێربوون) بەجێ دەهێڵێت.
بە جیاوازی لەگەڵ فۆڕمەکانی تری فێرکردن، وانەوتنەوە دەبێت بەپێی پەیڕەوی فێرکاری، یاسای پەروەردە و فێرکردن، بەگوێرەی پلانی پەروەردەیی و فێرکاری بەڕێوە بچێت بەڵام بۆچونێکی تریش هەیە کە پێیوایە پڕۆسەی فێربوون و وانەوتنەوە دوو ڕووی لێکدراون بەشێوەیەکی تر وانەوتنەوە دەبێتە ڵۆی فێربوون ، ئەم دوو پڕۆسەیە بە دوو ستڕاکجەری جیاواز داڕژاون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گیرۆدەی یەکن پشت بەیەکتری دەبەستن، بۆیە هەر تیۆرێک یان دیداکتێک باسی وانەوتنەوە بکات باسی فێربوون نەکات تیۆرێکی ڕاستەقینە نییە، لایەنگرانی ئەم بۆچونە پێیان وایە لەناوەرۆکدا دژیەکێک لەو نێوەندەدا بوونی هەیەبەتایبەتی وانەوتنەوەی کلاسیکی بۆ نموونە:
مامۆستا (وەک بکەر) لەجیاتی خوێندکار (وەک ئۆبێکت خۆی هەموو بڕیارەکان دەدات بۆ نموونە شوێن و کات و ناوەرۆک و ئامانج دیاری دەکات خوێنکار وەک سۆبێکت دەبێت کەکتیف و چالاک بێت هیچ مامۆستایەکیش وەک سۆبێکت ناتوانی لەبری ئەوان بڕیاربدات، هاودژی نێوان وانەوتنەوەو فێربوون بەشێوەیەکی ڤێرباڵ زۆر بەڕونی دیاری دکرێ لەو پرسیارە نالۆژیکیانەی کەمامۆستا ڕووبەڕوی قوتابییانی دەکاتەوە هاوکاریم بکەن بۆ ئەوەی خۆم ئەم شتەبکەم) وەڵامی نالۆژیکی مامۆستاکان (من چاوەڕوانی ئەوەم خۆتان ئەوەبکەن) دەردەکەوێت و مامۆستاکان خوێندکارەکان ناچار دەکەن کە خۆیان ئەوکارەبکەن. ئەوان دەیانەوێت هیوایەکیان پێبدەن لەژێر چاودێری خۆیان ئەمەش وادەکات قوتابی لەدەوری یەک ئەڵقەدا بسوڕێتەوەو تواناکانی سنووردار بێت، هەموو ئەو میتۆدانەی مامۆست دەیگرێتەبەر بۆ بەدی هێنانی فێربوونە هەموو فێرکردنێک ڕەنگ نییە ببێتە هۆی فێربوون پێویستە مامۆستا سەبر و ئارامی زۆری هەبێت هەتا پڕۆسەی وانەوتنەوە ئامانجەکەی بپێکێت کە فێرکرنە.
=KTML_Bold=جیاوازییەکانی میتۆدێک و دیداکتێک=KTML_End=
نووسەر بەس لەو جیاوازیەدەکات کە لەنێوان ئەم دەستەواژەیەدا بوونی هەیە وەهەر دوکیان بۆ خزمەتی پڕۆسەی پەروەردەو فێر کردن کەمامۆستا دەیگرێتەبەر ئامانج لێی ئاشناکردنی قوتابییانە بۆ هێنانەدی ئامانجێک کە فێربوونە وە ئەم دوو دەستەواژەیە بەم شێوەیە دەخاتە ڕوو میتۆدێک بەمانای هونەری وانەوتنەوە دێت ، بەڵام دیدکتیک بەمانای زانست و هونەری وانەوتنەوە دێت . لەکاتێکدا میتۆد ێک باس لە تەنیا میتۆدێک دەکات واتە بەشێکە لەدیداکتێک بەڵام دیداکتێک باسی میتۆدێک و دیداکتێکیش دەکات.
بەشێوەیەکی کشتی ئەگەر شیکردەوەی بۆ بکەین ئەوەمان بۆ هەڵدەهێنجرێ کە میتۆدێک باس لەو لایەنەپڕاکتیکە دەکات کەمامۆستا لەکاتی وانەوتنەوەکەدا پێیدا گوزەردەکات وەبەشێوەیەکی داڕێژراو بۆ وانەیەکی دیاری کراو وەهەر وانەو پێویستی بە میتۆدێکی دیاری کراو هەیە کەدەبێت مامۆستا بەشێوەیەکی کارامە کاری لەگەڵدا بکات وەلەهەمانکاتیشدا گرنگی بەلایەنی زانستی وانەکەبدات ، بەڵام دیداکتێک بەشێوەیەکی فراوانتر مامەڵە لەگەڵ وانەوتنەوەکەدەکات چونکە کار لەسەر دوو ڕوکار دەکات ئەوانیش هونەری وانەوتنەوەیە لەگەڵ زانست دەربارەی وانەوتنەوەکە کە پشتی بەلایەنی مەعریفی و زانسی بەستوە کەئەم جیاوازیەش هەردوو پەروەردە نا (کرۆکسمارک و بێنگتسوۆن) بۆ جیاوانی نێوانی میتۆدێک و دیداکتێک زیادیان کردووە.
=KTML_Bold=تێبینی: بۆ ئەبابەتەم سوودم لە پەڕتووکی نووسەر لەتیف حسێن، میتۆدەکانی وانەوتنەوە لاپەڕە 117- 121=KTML_End=
[1]