ناونیشانی بابەی: ھۆکار و کردنی میزبەخۆداکردنی منداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
میزبەخۆداکردن واتا تەڕکردنی جێگای نووستن لە دوای پێنج ساڵی بەڵام پێش ئەو تەمەنە ئاساییە چونکە لەو قۆناغەدا منداڵ توانای کۆنتڕۆڵکردنی میزەڵدانی تەواو پێنەگەیشتووە.
=KTML_Bold=ھۆکارەکانی میز بەخۆکردنی منداڵ:=KTML_End=
- لە کوڕان زیاترە وەک لە کچان.
- ھۆکاری بۆماوەیی:دایک یان باوک ، خوشک و برا لە 50٪ زیاتر هۆکاری بۆماوەیین.
- ھۆکاری دەروونی وەکوو لەدایک بوونی منداڵی تازە، کێشەی خێزانی، کێشەی قوتابخانەو پشتگوێخستنی منداڵ.
- ھۆکارەنەخۆشییەکان: نەخۆشی شەکرە و ھەوکردنی میزەڵدان و قەبزی و چەند نەخۆشیکی تر.
=KTML_Bold=چارەسەر:=KTML_End=
1- وەکوو پێشتر وتمان مەبەستمان لەخۆتەڕکردنی منداڵ ئەوەیە کەلەدوای تەمەنی 5ساڵی بێت، واتا کەمنداڵێک تەمەنی 3-4ساڵە ، خۆی لەشەواندا تەڕ ئەکات حالەتێکی نۆرماڵە و نابێت منداڵەکەت سەرزەنشت بکەیت یاخود بەراوردی بکەی بەخوشک و براکانی یاخود منداڵێکی خزمت چونکە کۆنترۆڵکردنی میزڵدان لەمنداڵێکەوە بۆیەکێکی تر ئەگۆڕێت.
2- نابێت منداڵەکەت سزا بدرێت، ئەبێت ئەم حاڵەتە لای کەس باسی نەکەیت و وەک نهێنییەک بێت لەنێو خێزانەکەت و کەسایەتی منداڵەکەت بریندار نەکەیت .
ھەمیشە ھەوڵ بدە جلکانی بگۆڕیت و بۆنی خۆشی لێبدەی و پێش ئەوەی بینێری بۆ دەرەوە یاخود قوتابخانە و ھەمیشە لەبیرت بێت چارەسەری دەروونی باشترین چارەسەرە.
3- (2-3) کاتژمێر پێش نووستن ئەبێ چای و شەربەت نەخوات وئاو زۆرکەم بخواتەوە.پێش خەوتن بچێتە تەوالێت.
4-منداڵەکەت تەشجیع بکە کە ئەگەر ئەمشەو خۆی تەڕ نەکرد ئەوا خەڵاتی ئەکەی.
5- بەلای کەمەوە جارێک بیبە لای دکتۆر بەتایبەتی ئەگەر پێشتر خۆی کۆنترۆڵ ئەکرد و تازە گۆڕاوە یاخود بە ڕۆژیش ناتوانێ خۆی کۆنترۆڵ بکات، بۆ ئەوەی دکتۆر ھۆکارە نەخۆشییەکان دەست نیشان بکات و چارەسەری بکات (شەکرە و قەبزی و ھەوکردنی کۆئەندامی میز) .
6- بەکارھێنانی ئامێری ئەلەرم کە دکتۆر دەستنیشانی ئەکات.
7- دەرمان کە لە چەند حاڵەتێک بەکاردێت بە پێی ڕێنمایی پزیشک. [1]