ناونیشانی بابەت: کێشەکانی منداڵان لە باخچەی ساوایان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
کچەکەم زۆر حەزی بە باخچەیە و ئێستا لەباخچەیەکی باش دام ناوە و ھەموو مامۆستاکان زۆر بەڕێزن.
کەچی ئەمڕۆ زۆر گریا وتی ناچم بۆ باخچە و حەزم لێ نیەو لەماڵ ئەبم، بەزۆر بردمە باخچەکە لەوێش بۆ ماوەی نیو کاتژمێر گریاوە ئەیوت دێمەوە، دوای پرسیارێکی زۆر بۆم دەرکەوت حەزی بە خواردنیان نییە و خواردنەکەشیان خۆش و پاکە، بەڵام کچەکەم ئەو پێی ناخورێ و شەرم ئەکات بڵێ ناخۆم..بەوھۆیەوە باخچەکەی لەپێش چاو کەوتووەو ئەڵێت ناڕۆم.دواتر خۆم لەگەڵ مامۆستاکان قسەم کرد کە زۆری لێنەکەن و بیکەنە ئارەزووی خۆی..بۆیە زۆر گرنگە ئەومنداڵانەی کە حەزیان لە باخچە یان قوتابخانە نییە مەرج نییە مامۆستا خراپ بێت یان منداڵێکی تر لێی دابێت یان سەرزەنشت کرابێ ڕەنگە کێشەکە بچووک بێت و چارەسەرەکەشی زۆر ئاسان بێت بۆیە بەردەوام گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن و تا بتوانن باسی ھەموو وردەکاریەکی ڕۆژانەیان بۆتان بکەن. [1]