ناونیشانی بابەت: نیشانە و ھۆکاری نەخۆشی ڕەبۆ لە منداڵان
ئایا ئەگەر منداڵێک ڕەبۆی ھەبوو ئیتر نابێت وەرزش ببکات؟
ئامادەکردن: د #گەوهەر سەمەد#
ڕەبۆ واتا هەوکردنی درێژخایەنی بۆڕی هەوا کە دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی بۆڕی هەناسە .ئەم نەخۆشییە لە منداڵان دا بڵاوە بەڵام بە ئاسانی ناناسرێتەوە لەلایەن دایک و باوکەوە .دیارترین نیشانەکانی:
- کۆکەی بەردەوام، لەکاتی یاری و پێکەنینی زۆر یان لەکاتی توڕەبوون و ماندووبوون، یان لەکاتی خەو.
- سنگ ئێشە یان زۆر جار منداڵەکە ئەڵێت (ھەست ئەکەم شتێک لە سنگمە)
- منداڵ ھەناسەی تووندە و تەنگەنەفەس ئەبێ.
- خیزەی سنگی دێت (دەنگێکە لەکاتی ھەناسە) ئەبیسترێ
- کاتێک تەنگە نەفەسی زۆر ئەبێت ڕەنگە ببێتە ھۆی ناڕێکی ھەناسەدان و زۆربوونی لێدانی دڵ و منداڵ ناتوانێت ڕستەیەک بەسەریەکەوە بڵێ لەبەر ھەناسە تووندی تەنھا (وشە) دەر ئەکات نەک ڕستە.
=KTML_Bold=ئەو نیشانانە زۆربەی کات دووبارە ئەبنەوە کاتێک:=KTML_End=
1- منداڵەکە تووشی ئەنفلۆنزا ببێت.
2- کەش و ھەوا تۆزو خۆڵ بێت.
3- وەرزی گوڵ و گوڵزار.
4- بۆنی عەترو پاککەرەوەکانی ماڵ.
5- بۆنی دوکەڵ و جگەرە.
6- بوونی ئاژەڵ لەماڵەوە وەکوو سەگ و پشیلە.
- بۆیە زۆر پێویستە کە منداڵ چەند نیشانەیەک لەوانەی سەرەوەی ھەبوو بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت و لەدوای چارەسەر چەند ڕێنمایی یەک ھەیە پێویستە جێبەجێی بکەیت.
- زۆر جار ئەبینم منداڵ کە ئاشکرابوو ڕەبۆی ھەیە ئیتر دایک و باوکەکە زۆر ئەترسن و نایەڵن منداڵەکە ئیتر یاری بکات یان وەرزش بکات بە بیانووی ئەوەی تەنگەنەفەس ئەبێت و بۆی خراپە. بە پێچەوانەوە ئەگەر بەجوانی لەسەر ڕێنمایی یەکانی پزیشکەکەت بڕۆیت ھیچ پێویست ناکات ڕێگا لە چالاکی و یاریکردنی ڕۆژانەی منداڵەکەت بگریت و زۆر یاریزانی بەناوبانگ ھەن بۆ نموونە (دیڤید بێکھام) ڕەبۆی ھەیە و نەبووە ھۆی وەستانی لە یاریکردن. [1]