تا پێستی ڕۆییوە، تا پەنامیشی ڕۆییەوە.
پەنام: ماسیو، ئەستووربوو، ئاوساو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن بێ سنوور قەڵە و قەبەن، لەبەر قەڵەوی جەستەیان زۆر کار و کردەوە یان ئیشیان پێئەنجامنادرێت، لە جێگەیەک پاندەبنەوە و دەخۆن و دەخەون. بەکوورتی پەندەکە بە کەسێکی تێکسمڕا و قەڵەو دەوترێت کە هیچی پێنەکرێت.[1]