تارمەی خانوو بناغەی بەهێز و پتەو نەبێ ئەڕوخێ.
تارمە: هەیوانی سەردانەپۆشراو فەرهەنگی (هەنبانە بۆرینە) بناغە: مەبەستە لە بەشی ژێرەوەی دیواری خانووە، بەشێوەیەکی بەهێز و گونجاو درووستدەکرێت کە دیوار و سەقفی لەسەر بووەسەتێت، پەندەکە مەبەستی لە کاری بێبنەما و پووچە کە لە کۆتاییدا هەڵدەوەشێتەوە و خاوەنەکەی تووشی زیان دەبێت.[1]